هەناردەكردنی نەوتی كەركووك دەستی پێكردەوە

خواكوڕك
 
ئەحمەد عەسكەری سەرۆكی لێژنەی نەوت و وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە لێدوانێكی دا بۆ كەناڵی كوردستان 24 رایگەیاند نەوتی كەركووك بۆ بەندەری جەیهان لەرێگای بۆری نەوتی كوردستان دەستی پێكردەوە كە ماوەیەك بەر لەئێستا بەهۆی كێشەی تەكنیكی وەستێنرابوو.
بەپێی لێدوانێك ئەحمەد عەسكەری، رایگەیاند، دواى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌ ته‌كنيكييه‌ى كه‌ له‌ دوو رۆژى رابردوودا بووه‌ هۆى وه‌ستاندنى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كه‌ركووك بۆ به‌نده‌رى جه‌يهان، ئه‌مڕۆ ئه‌و پرۆسه‌يه‌ ده‌ستيپێكرده‌وه‌.
 
گوتيشى: ئه‌مڕۆ کاتژمێر 12:00ی نيوه‌ڕۆ هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک دەستیپێکردەوە. روونيشيكرده‌وه‌، رۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوت له‌ رێگه‌ى بۆرى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ هه‌نارده‌ى به‌نده‌رى جه‌يهانى توركيا ده‌كرێت.
Back to top button