ئینگڤار كامپراد خاوه‌نی كۆمپانیای IKEA كۆچی دوایی كرد

(ئینگڤار كامپراد) گەورە بازرگانی سویدی و خاوەنی پێشانگا بەناوبانگەكانی ئیكیا، لە تەمەنی 91 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
كۆمپانیای ئیكیا لە هەژمارەكانی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا رایگەیاند، ئینگڤار كامپراد لەناوچەی سملاند لەناوماڵەكەیدا كۆچی دوایی كردووە.

ئینگڤار كامپراد لە ساڵی 1926 لەناوچەی سملاند لەدایكبووە. یەكەمین پێشانگای ئیكیای لە ساڵی 1943 كردووەتەوە.
ئەو گەورە بازرگانەی سوید لە سەرتاسەری جیهاندا خاوەنی هەزارەها پێشانگا بووە. سامانەكەی بە نزیكەی 41 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت و بە یەكێك لە دەوڵەمەندەكانی جیهان هەژمار دەكرێت.

Back to top button