وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات
دوای ئەوەی حكومەتی فەرەنسا دەستپێخەریەكی راگەیاند بۆ دەست پێكردنەوەی گفتوگۆی نێوان هەولێرو بەغدا, نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ڕه‌نسا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29/ 1/ 2018 ڕای گه‌یاند، پاریس پێشوازی له گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات و داوا ده‌كات، ڕێز له قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بگیرێت و كێشه‌كانیش له‌چوارچێوی ده‌ستووردا، چاره‌سه‌ر بكرێن.
عه‌لی دۆڵه‌مه‌ڕی، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ڕه‌نسا، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند: “وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له به‌یاننامه‌یه‌كدا پێشوازی له ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكان و كۆبوونه‌وه‌ی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق، كرد”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه فه‌ڕه‌نسا ئومیدی هه‌یه كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ستپێك بن بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای زیاتری گفتوگۆ و وتوێژی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان به‌ته‌واوه‌تی له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن و ڕێز له قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش بگیرێت.
بڕیاریشه جۆن لیف ئۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، به‌شداری له كۆنگره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق بكات كه له وڵاتی كوه‌یت به‌ڕێوه ده‌چێت، هه‌روه‌ك بڕیاریشه پێش كوه‌یت، سه‌ردانی هه‌ولێر و به‌غدا بكات