بۆچی خەوتن بەلای ڕاستدا گونجاوترە لەهەموو شێوازەکـانی تری خەوتن؟

وەك چۆن پێشەوایی مرۆڤایەتی ئاماژەی پێکردووە کە شێوازێکی درووست و سەلامەتە ، وە پزیشکەکانیش بەهەمان شێوە جەخت لەوە دەکەنەوە کە نوستن لەسەر لای ڕاست باشترین شێوازی نوستنە ، چونکە نوستن لەسەر لای چەپ یان لەسەر دەم دەبێتە هۆی فشار خستنە سەر ناوچەی ورگ و سنگ و زیانی بۆ ماسولکەکانی سنگ و گەورەبوونی ورگ دەبێت.

-بۆ دەبێت لەسەر لای ڕاست بنوین؟

1- بەهۆی گەورەیی سی لای ڕاست لە چاو سی لای چەپ یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی قورسای سەر دڵ و پەستانی زۆر ناخاتە سەر ماسولکەکانی دڵ.
2- نوستن لەسەر لای ڕاست جگەر لە بارێکی جێگیردا ڕادەگرێت و زیانی پێناگەیەنێت.
3- گەدە لە بارێکی ئارامدا دەبێت و هەستکردن بە ئازار و ئاوساوی گەدە ناهێڵێت.
4- کرداری هەناسەدان ئاسان دەکات، چونکە ڕێگری و پەستان ناخاتە سەر بۆریەکانی هەناسە.
5- ئەگەر دەستی ڕاست لەژێر سەردابێت و نوستن بە لای ڕاست بێت واتە ناولەپی دەستە راستت لەژێر ڕومەتت بێ ئەوا مێشك لە پەستانە دەروونیەکان کەم دەکاتەوە و ئارامی بە مێشک دەبەخشێت وە مێشك لە هەموو ئەو جەنجاڵی و ئەو بارگە زیانبەخشانەی وادەکەن مێشك ماندووبێت
خاڵی دەکاتەوە وەك پێخەمبەرمان محمد د.خ بەوشێوەیە نوستووە.

Back to top button