برێت ماكگۆڕك و مەلا بەختیار باسی رۆژئاوای كوردستانیان نەكردووە
خواكوڕك
دوێنی مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاند كە لەگەڵ نوێنەری ئۆباما لەرێگای تەلەفۆن باسی دۆخی رۆژئاوای كوردستان و پشگیریەكانی ئەمریكایان كردووە بۆ شەرڤانانی رۆژئاوای كوردستان.
وەك لەراگەیاندراوەكەی مەلا بەختیار داهاتووە بەڕێز (مەكگورك) هەموو سەردانێكتان بۆ رۆژئاوای كوردستانو پشتیوانی كردنی شەڕەڤانان، بۆ ئێمە، زۆر گرنگترە لەبینینو نەبینین. هەڵوێستیشتان بۆ چارەسەری كێشەكانی عیراقو هەرێمو بەغدادو تێكشكاندنی داعش، هەروەها هەڵوێستی هەستیارتان بەرامبەر كێشەكانی ناو یەكێتیی، مایەی خۆشحاڵیمانە.
دوێنی برێت ماكگۆرك: داوای لێبوردنی لە مەلا بەختیار كرد لەمەر پڕی بەرنامەكانیان و دەرفەت نەبوون بۆ كۆبوونەوە لەگەڵیان، وەك لەراگەیاندراوەكەی مەلا بەختیار دا هاتووە، بڕێت ماكگۆڕك گوتوویەتی، بەهۆی چڕی بەرنامەكەمانو سەفەری ئەمشەومانەوە، بۆ لای سەرۆك ئۆباما، ناچاربوین، چاوپێكەوتنەكەمان لەگەڵ بەڕێزتان دوا بخەین. بەڵام كۆبونەوەیەكی زۆر باشمان؛ لەسەر كۆی كێشەو رووداوەكان لەگەڵ جەنابی سەرۆك كۆماری عیراق د.فوئاد مەعسوم پێكەوە، كرد.
هەروەك لە راگەیاندراوەكە دا هاتووە، برێت مامگۆڕك گوتوویەتی دڵنیاشبە، لەنزیكترین كاتدا، لەسلێمانی، یان لەهەولێر، یاخود بەغداد، یەكتر دەبینین، دڵنیاش بن، لەكێشەی ناو یەكێتیی، ئەمریكا بەهەستیارییەوە هەڵسوكەوت دەكات.. وەكو ئەمریكا، یەكێتیمان لا مەبەستە.. چارەسەری كێشەكانی ناو یەكێتیشمان لا گرنگە. لەهەموشی گرنگتر لامان، یەكگرتوویی هێزە كوردستانییەكانە لەبەغداد.
لەبەرامبەردا سەرچاوەیەكی ئاگادار كە نەیوست ناوی ئاشكرا بكرێت دەلێت كاتی تەلەفۆنەكە زۆر كەمتر بووە لە پێنج خوڵەك، لەو گفتوگۆیەكەدا مەلا بەختیار گلەی كردووە لە شاندەكەی ئەمریكا لەبەرامبەردا بڕێت ماكگۆڕك گوتوویەتی لەنزیكترین كاتدا كۆبوونەوەمان دەبێت، بەڵام ئەو سەرچاوەیە دەلێت لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا بەهیچ شێوەیەك باسی رۆژئاوای كوردستان نەكراوە، ئەمەی بۆ زیاد كراوە.