په‌رله‌مانی كوردستان له باره‌ی له‌شكركێشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین كۆده‌بێته‌وه
ئەمڕۆ سێ شەممە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوەو سەرۆكی فراكسیۆنەكانیش پەیام لەبارەی داگیركاری و له‌شكركێشی سوپای تورك بۆ سه‌ر عەفرین دەخوێننەوە.”
بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە 30/1/2018 پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوەو بەپێی كارنامەی كۆبونەوەكەش گفتوگۆ دەكرێت لەسەر پرۆژە یاسای ڕێكخستن و چاندو گواستنەوەی ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ و گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەی یاسای هەمواری یاسای هاتوچۆی ژمارە 86 ساڵی 2004.
هەر لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا سەرۆكی فراكسیۆنەكان بڕیار وایه پەیام لەبارەی ڕوداوەكانی عەفرینەوە بخوێننه‌وه و هه‌ڵوێستی خۆیان رابگه‌ێنن.”
لەبەشێكی دیكەی كارنامەی كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی پەرله‌ماندا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاساكانی پاراستنی تۆڕ و دامەزراوەكانی ئاو و ئاوەڕۆ دەكرێت.
ده‌قی كارنامه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان:-