ئه‌مریكا بۆ عه‌بادی: ده‌بێت رێككه‌وتنی كرداری هه‌بێت له باره‌ی مووچه و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باس له سه‌ردانی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق ده‌كات و رایدهگهێنێت.” پێویسته به‌غدا پابه‌ند بێت به چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كان.”
پاش ئه‌وه‌ی له رۆژی 27/1/2018 (جۆن سەلیڤان) جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی عیراقی کرد بۆ بەشداربون لەکۆبونەوەی پێنجەمی کۆمیتەی باڵای ھەماھەنگی (ئەمریکا ـ عیراق)، دواتریش لەڕۆژی ٢٩ی ئەم مانگە سەردانی ھەرێمی کرد‌و لەگەڵ (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم کۆبۆوە.
به‌پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، كه تێیدا ھاتوە “جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەکۆبونەوەکانی لەگەڵ ھەولێرو بەغدادا جەختیکردۆتەوە لەسەر گفتوگۆی بەردەوامی نێوانیان”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو.” كه جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئەمریکا لەکۆبونەوەی لەگەڵ (حەیدەر عەبادی) سەرۆک وەزیرانی عیراقدا پێیڕاگەیاندوە” كه ده‌بێت بەردەوامبێت لەکارکردن لەگەڵ به‌رپرسانی حکومەتی ھەرێم، بەتایبەتیش ڕێکەوتنی کردارەکی لەسەر بابەتەکانی وەک خەرجکردنی موچەو کردنەوەی فڕۆکەخانەکان بۆ گەشتە نێودەوڵەتیەکان.