نیمار: كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاوێنه‌یه‌ بۆمن

یاریزانى نێو ده‌وڵه‌تى به‌رازیلى و یانه‌ى پاریس سان جێرمان نیمار داسێلفا باس له‌ ئه‌ستێره‌ى تۆپى پىَ پرتوگالى و یانه‌ى ریال مه‌درید كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌كات.”

نیمار له‌ لێدوانێكیدا كه‌ رۆژنامه‌ى مۆندۆ دیبه‌رتیڤۆى كه‌تالۆنى بڵاوى كردۆته‌وه‌  و رایگه‌یاندوه‌.” كه‌ من زۆر رێز له‌ مێژووى كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌گرم و ئه‌و وه‌ك ئاوێنه‌یه‌ك وایه‌ بۆئه‌وه‌ى سه‌یرى خۆمى پێ بكه‌م ، له‌ماوه‌ه‌ى ده‌ ساڵدا توانى ئاستێكى نایاب پێشكه‌ش بكات هاو شێوه‌ى لیۆنێل میسى، ده‌مه‌وێت له‌ كۆتایى ژیانى وه‌رزشیم وه‌ك ئه‌و وابم.
له‌ كۆتایدا رایگه‌یاندوه‌.” ده‌مه‌وێت مێژوویه‌ك له‌گه‌ڵ پاریس سان جێرمان تۆمار بكه‌م ئه‌گه‌رچى راپۆرته‌كان باس له‌ رۆیشتنم ده‌كه‌ن.

Back to top button