ته‌واوی زانیاریه‌كان له‌باره‌ی سه‌ردانی به‌رهه‌م ساڵح بۆ لای عه‌بادی ئاشكرا ده‌بێت
له‌چه‌ند رۆژی رابردوو، به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی حه‌یده‌ر عه‌بادی كرد، له به‌غدا، به‌گوێره‌ی تویتێكی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، سه‌ردانی به‌رهه‌م ساڵح بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵی، له‌سه‌ر بنه‌مایی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بووه، به‌ڵام راگه‌یاندراوه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه به بوونی سه‌ردانی به‌رهه‌م ساڵح له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه، بووه، پێشتریش حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ دوو حزبی تر سه‌ردانی به‌غدایان كرد، له‌و باره‌یه‌وه غه‌د پرێس رایگه‌یاندبوو، كه وه‌ڤدی كوردی داوان له عه‌بادی كردووه تا دوا هه‌ڵبژاردن مووچه نه‌نێرێت”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی هۆكاری سه‌ردانی به‌رهه‌م ساڵح بۆ لای حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاشكرا ده‌كات، رایدهگهێنێت، سه‌ردانه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، له‌مه‌ر ئه‌و پێشهاتانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بووه كه پێشتر به‌رهه‌م ساڵح داوایی له حه‌یده‌ر عه‌بادی كردبوو، كه هاوكاری پرۆژه‌ی حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی بكات، چه‌ند جارێكیش حزبه‌كانی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی به‌غدایان بۆ ئه‌و مه‌به‌سه كردبوو”.
سه‌رچاوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت ئاشكرا كردووه، كه له‌ئێستادا حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌یه‌وێت خۆی نزیكی مه‌سعوود بارزانی بكاته‌وه، بۆ دروست كردنی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كی گه‌وره له په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مه‌ش له‌زاری جاسم محەممەد بەیاتی په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسایی نزیك له عه‌بادی ئاشكرا كراوه، كه عه‌بادی ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی هاوپه‌یمانیه‌تێكی گه‌وره له عێراق پێك بهێنێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، كه چەندین وڵاتێكی كەنداویش لەپشت ئەو هەوڵانەوەن”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌شلێـ” به‌رهه‌م ساڵح پاش هه‌وڵه‌كانی له به‌غدا و له‌گه‌ڵ لایانه عێراقیه‌كان، بۆ پرۆژه‌كه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی دروست كردنی حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی، شكه‌ستی هێناو، لهكۆبوونهوهكهش له‌گه‌ڵ عه‌بادی باسی هاوكاریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵگرتنی ئابلوقهكانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی كردووه، گله‌ی له‌وه كردوه، كه عه‌بادی هاوكاری نه‌كردووه بۆ رووخاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گله‌یشی له‌وه كردووه، كه له‌ئێستادا مووچه ده‌نێرێت بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر بنه‌مایی پارێزگاكان مووچه نانێرێت”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه زیاتر ده‌لێـ” به‌رهه‌م ساڵح به عه‌بادی گوتووه، كه هه‌وڵه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ڵگرتنی ئابلوقه‌ی سه‌ر فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناردنی مووچه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده، ئه‌وانی نیگه‌ران كردووه، چونكه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به‌غدا، هاوكار نابێت بۆ دروست كردنی حكومه‌تێكی دۆستی به‌غدا له‌هه‌رێمی كوردستان، گله‌یشی كردووه، كه عه‌بادی پاڵپشتی نه‌كردووه بۆ رووخاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دروست كردنی حكومه‌تی رزگاری نیشتیمانی”.