ناتانیاهۆ و پۆتن کۆبونەوە

 
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە تویتێکدا ئاماژەی بە دیدارێکی لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتن دەکات لە ڕوسیا دەکات و لە گرتەیەکیشدا بە کورتی باس لە ناوەڕۆکی دیدارەکە دەکات.
 
ناتانیاهۆ دەڵێت دوو تەوەرمان لەگەڵ سەرۆک پۆتن باس کردووە کە بریتی بوون لە فراوان خوازی ئێران لە سوریا و هەوڵەکانی لە لوبنان بۆ دەستەبەرکردنی چەکی پێشکەوتو تا زیان بە ئیسرائیل بگەیەنێت لەو ڕێگەوە.
 
ناتانیاهۆ دەڵێت بە ڕاشکاوانە بە پۆتینم وت وڵاتەکەم ڕێ بەو هەوڵانەی ئێران نادات و هەرکات پێویست بێت کاردانەوەمان دەبێت.
Back to top button