یانزە ئەندامی ڕێکخراوی پزیشکانی تورکیا دەستگیرکران

 
داواکاری گشتی تورکیا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ یانزە ئەندامی کۆمەڵەی پزیشکانی تورکیا دەرکرد بەهۆی ئەوەی لەبری جەنگ داوای ئاشتیان کردووە و ڕەخنەیان لە پەلاماردانی عەفرین لە لایەن سوپای وڵاتەکەیانەوە گرتبوو”.
 
داواکاری گشتی ڕایگەیاند لە ئەنگەرەی پایتەخت ئەو یانزە پزیشکە دەستگیر کراون و لە شانزە شاری تریش لێکۆڵینەوە لەو کەسانە دەکرێت کە دژی هەڵمەتەکانی سوپای تورکن بۆ سەر عەفرین”.
 
دوای بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەنراوێک لە لایەن کۆمەڵەی پزیشکانی تورکیاوە ڕەجەب تەیب ئەردۆگان هاتە دەنگ کۆمەڵەکەی بە خیانەتکارو خزمەتکاری داگیرکەران ناوبرد.
Back to top button