عەبادی ناکۆکیەکانی لەگەڵ مالیکی ئاشکرا کرد

لە دیدارێکداو بۆ یەکەمجار حەیدەر عەبادی باس لە هۆکاری ململانێکانی نێوانی خۆی و مالیکی دەکات و تۆمەتباری دەکات بەوەی کە لە ڕای گشتی حزبی دەعوە دەرچوە.
 
لە دیداری لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبیە، عەبادی ئەوەی خستەڕوو کە حزبی دەعوە لیستێکیان بۆ هەڵبژاردن ئامادەکردووە بە سەرۆکایەتی خۆی بەڵام مالیکی ڕازی نەبووە و خۆی لیستێکی پێشکەشی کۆمیسیۆن کردووەو لە کۆدەنگی لایداوەو کێشەکانیش لەوێوە دەستی پێکرد.
 
عەبادی ڕایگەیاند مالیکی ڕەزامەند نەبووە کە من سەرۆکی لیستەکەبم لەکاتێکدا ئەوە کۆدەنگی سەرکردەکانی حزبی دەعوەی لەسەر بووە.
Back to top button