جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوا له‌ عێراق ده‌كات به‌په‌له‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بنێرێت و فرۆكه‌خانه‌كان بكاته‌وه‌

به‌گوێره‌ی راگەیێندراوێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سەبارەت بە سەردانەکەی جۆن سولیڤان جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و شاندی یاوەری بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، ئه‌مریكا داوا ده‌كات ده‌ستبه‌جێ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش بكاته‌وه‌”.

 

نێچیرڤان بارزانی و  جۆن سولیڤان

پاش سه‌ردانی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ به‌غدا و هه‌ولێر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مركیا، راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌، له‌باره‌ی سه‌ردانی جۆن سولیڤان، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا له‌مه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی جەختی لە ناردنی مووچەی فەرمانبەران و کردنەوەی فڕۆکەخانەکان کردووەتەوە، وه‌ك له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌” سەڵەڤن هانی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی داوە بەردەوامبێت لە گفتوگۆ و دانوستاندن لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی، تاوەکو لەسەر پرسی هەریەک لە مووچەی فەرمانبەران و کردنەوەی فڕۆکەخانەکان، بە پشتبەستن بە دەستووری عێراق دەگەنە ئامانج”.

هه‌ر له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ دا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمریکا خۆشحاڵی دەربڕیوە بە گفتوگۆ کردارییەکانی ئەم دواییەی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر کێشە سەرەکییەکان . جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لە گرنگیی ریفۆرم و چاکسازی لە هەرێمی کوردستان و عێراق کردووەتەوە، تاوەکو زیاتر هانی کەرتی تایبەت بدەن وەبەرهێنان لە ناوچەکە ئەنجامبدات.

رۆژی دووشەممە 29-1-2018، شاندێکی ئەمریکا بەسەرۆکایەتیی جۆن سولیڤان، جێگرى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ حەیدەر عەبادی و نێچیرڤان بارزانی کۆبووەوە. یەکێک لە تەوەرە گرنگەکانی هەردوو کۆبوونەوەکەش چارەسەرکردنی کێشەکانی نیوان هەولێر و بەغدا بوو.

Back to top button