جه‌عفه‌ر ئێمنكی رێگری كرد له تانك و ئێف 16ــكانی فراكسیۆنی گۆڕان بۆ عه‌فرین
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/01/32543245426456.jpg)
ئه‌مرۆ له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان فراكۆسیۆنی گۆڕان له راگه‌یاندراوێكدا كه سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌یان خوێندوویه‌وه، بایكۆتی په‌رله‌مانی كوردستانی كردووه، له‌مه‌ر دانیشتن له‌سه‌ر رووداوه‌كانی كانتۆنی عه‌فرین، چاوێردانی سیاسیش له‌مه‌ر گوتار و مزایه‌ده‌كانی گۆڕان، پێیان وایه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، جه‌عفه‌ر ئیێمنكی رێگری كردووه له تانك و ئێف 16ی فراكسۆنی گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ی بچێته بۆ هاوكاری شه‌رڤانانی یه‌په‌گه”.
له‌و باره‌یه‌وه، دجێگری سه‌رۆكی په‌ره‌لمانی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان داوا له فراكسیۆنی گۆڕان ده‌كات، كه موزایەدە لەبارەی عەفرینەوە نەکەن و ئاشکرای دەکات کە ئەوانەی ئێستا موزایەدە لەسەر ڕەوشی عەفرین دەکەن، هیچ داوایەکیان بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان لەبارەی ڕەوشی کەرکووک و خورماتوو نەکردووە و ده‌شلێـ”با بابەتەکە بەلاڕێدا نەچێت و نەبێتە موزایەدە. لەبەرچاوی ئێمە دۆخێکی زۆر خراپ بەسەر هەرێمی کوردستاندا هات. بەسەر خورماتوو و کەرکووکدا هات، با برینەکان نەکەینەوە، فراکسیۆنەکانی پەرلەمان داوایان کرد دانیشتن بکرێت؟ هیچ داوایەک بە دەست ئێمە نەگەیشت”.
ئەمڕۆ سێشەممە 30/1/2018ی پەرلەمانی کوردستان کە جەعفەر ئێمنکی سەرۆکایەتی دەکات، برزۆ مەجید، پەرلەمانتاری گۆڕان ئاماژەی بەوە کرد: ”خەڵکی گلەیی ئەوە لە پەرلەمان و پەرلەمانتاران دەکەن کە هەڵوێستەکەیان درەنگ وەختە و هەڵوێستی پێویستیش نەبووە. هەڵوێستی سەرۆک فراکسیۆنەکانیش لەئاست رەوشی عەفریندا نییە. جەخت لەوە دەکەینەوە کە دانیشتنی ئەمڕۆ تەنها تایبەت بکرێت بە بابەتی عەفرین“.
هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی گۆڕان و مزایه‌ده‌كانیان له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌شلێـ”سوپای عێراق و حەشدی شەعبی پەلاماری ناوچە کوردستانییەکانیان دا، کەچی داوای کۆبوونەوە نەکرا. ئەوەی بە ئێمە بکرێت بۆ عەفرین، بە ئاگا خستنەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان و دەزگا نێودەوڵەتییەکانە. هەرێمی کوردستان دەتوانێ چی بۆ عەفرین بکات جگە لە پەیامی سیاسی و پشتیوانی؟ با قەبارەی بابەتەکە وەکوو خۆی مامەڵە لەگەڵ بکەین”.
ئه‌م هه‌ڵوێستانه و فرمێسكانه‌ی حزبه‌كانی ” یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ و گۆڕان” له‌سه‌ر عه‌فرین له‌كاتێكدایه، كه پێشتر وەفیق سامەڕایی، ڕاوێژکاری پێشووی جەلال تاڵەبانی، داوای لە بەرپرسانی عێراق کردبوو، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەستی سەربەخۆخوازیی لە هەرێمی کوردستان، پشت بە گرووپێکی نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ببەستێت.