عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح له‌بیری چوو

نيازحاجى

عەلی حەمە صالح دەڵێ “رێگایان نەدا ئەمڕۆ بڕیارێک بۆ دەرکردنی سوپای تورکیا دەربکەین “دەی با بڵێن ئەوەتان راستە و موزایەدە نیە ، وە ئێوە لە کوردستان هیچ دەستتان ناڕوات !
ئەی لەپەرلەمانی عێراق بۆ نایکەن ، خۆ ئێوە لە پەڕلەمانی عێراق پلە یەکن و جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە خۆتانە ، دە غیرەتێ بدەنە خۆتان و کاک ئارام شێخ محمد ئاگادار بکەن، با پەڕلەمانی عێراق بڕیارێک دەربکات و بڵێت” دەبێت سوپای تورکیا کوردستان بەجێ بهێڵێت” وەک ئەو بڕیارەی بۆ حەشدی شەعبی دەرتان کرد !
ئەوە گوتمان پارتی جاشی تورکیایەو لە پەڕلەمانی کوردستان ناهێڵێت ئەو بڕیارە دەربکرێ ، بەڵام دەرکردنی ئەو بڕیارە و جێبەجێکردنی لە دەسەڵاتی حکومەتی ئیتیحادیە و ئێوەش دڵسوز و بانگەشەکاری جێبەجێکردنی ئەو دەسەڵاتە ئیتیحادیەی بەغدان لەکوردستان ، وە هەموو پەڕلەمانتارە غەیرەکوردەکان پشتگیریتان دەکەن بۆ دەرکردنی ئەو بڕیارە ، خۆ لەوێ دەرکردنی ئەو بڕیارە زۆر ئاسانترە لەکوردستان !

حزبی گۆڕان و میدیای گۆڕان ئاڵودەی بایکۆت کردنن ، بە حزب و میدیای موزایەدەو بایکۆت ناسراون هەر بۆیە ئەمڕۆ وەکو پیشەی موزایەدەکردن بایکۆتی دانیشتنی پەڕلەمانیان کرد نەک لەبەر عەفرین ،،،،

فڕاکسیۆنی گۆڕان لەپەڕلەمانی کوردستان ژمارەی بایکۆتەکانیان لە ژمارەی دانیشتنەکانیان زیاترە ، بە پێچەوانەوە رۆژێک نەمانبینی دانیشتنێکی پەڕلەمانی عێراق بایکۆت بکەن لەکاتێکدا دانیشتنێکی پەڕلەمانی عێراق نیە لەدژی کورد بڕیارێکی لێ نەدرێ ، ئەی ئەگەر ئێستا سەرۆک کۆمار یان جێگری سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق پارتیەک بوایە چیتان بەسەردا دەهێنا لە میدیاکانتان لەکاتی دەرکردنی ئەو بڕیارانە !

ئەگەر بۆ کرکوک و دووز فراکسیۆنی گۆڕان لە پەڕلەمانی عێراق دانیشتنێکی پەڕلەمانی عێراقی بایکۆتکردبا ، ئێستا باوەرمان دەکرد کە بایکۆتەکەی ئەمڕۆیان لە پەڕلەمانی کورستان بۆ عەفرینە و بۆ موزایەدە نیە !

پێویستەی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئایندە دروشمی بزوتنەوەی گۆڕان ئاوا بێ (دەنگمان بۆ پەڕلەمانی کوردستان پێبدەن تا هەموو دانیشتنەکان بایکۆت بکەین ، دەنگیشمان بۆ پەڕلەمانی عێراق پێبدەن تا لە هۆڵی پەڕلەمانی عێراق ئێشکگر بین )…

پێشتر فڕاکسیۆنی گۆڕان ۲٤ کورسی لە ۳۸ کورسی پێ زیاتر بوو ،ئێستاش دەرکەوت کە عەفرینیشی لە کەرکوک پێ نزیکترە !

خوا نەخواستە ئەگەر عەفرین بکەوێت ئەوا تاوانباری سەرەکی جەعفەر ئیمینکیە چونکە ئەمڕۆ رێگای نەدا لەناو پەڕلەمان فراکسیۆنی گۆڕان بەکەیفی خۆیان تەپڵی موزایەدە بکوتن ، چونکە ئەگەر گؤران تەپڵی موزایەدەی تێروپڕ بکوتیبا ، ئەوە عەفرین نەدەکوت !
سەیر لەوەدایە ، فراکسیۆنی گۆڕان بۆ داگیرکردنی کەرکوک بۆ موزایەدەش نەمانبینی بەیاننامەیەک یان جارێک بایکۆتێک بکات لە هەردوو پەڕلەمانی کوردستان و عێراق .

ئەگەر مام جەعفەر ئەمڕۆ رێگای پێ بدابان ، دەبێ فراکسیۆنی گۆڕان چی کردبا ؟
دەبابەی خۆیان یان هێزی پێشمەرگەیان دەنارد بۆ عەفرین ؟
کام هێز ، خۆ گۆڕان هێزی پێشمەرگەی لەلا میلیشیایە؟
خۆ میلشیا نانیرن بۆ عەفرین.؟
باشە بڕیار یان یاسایەکتان دەردەکرد؟
ئەی یاساکە ئەدەن بەکێ؟
خۆ ئەوان باوەڕیان بە حکومەت نییە و لێی کشاونەتەوە تا یاسا و بڕیارەکەی پێ بدەن .

Back to top button