په‌كه‌كه 42 ساڵه دژی سه‌رمایه‌داریه، له سلێمانی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌دار كرد

دوێنی 29ی 1ی 2018 هه‌ریه‌كه له هاوپه‌یمانی له‌نێوان، پارتی كرێكارانی كوردستان و لیستی نه‌وه‌ی نوێ و ئه‌نجامدرا، كه سه‌رۆكی لیستی نه‌وه‌ی نوێ سه‌رمایه‌داره ئه‌مه له‌كاتێكدایه په‌كه‌كه له ماوه‌تی زیاتر له 42 ساڵه له‌دروست بوونی بانگه‌شه‌ی دژایه‌تی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ده‌كات”.
به‌گوێره‌ی زانیاری میدیایه‌كان، ھاوپەیمانیی لە نێوان تەڤگەری ئازاد و گرووپەکەی شاسوار عەبدولواحید کە بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی کوردستان پێکیان ھێناوە، ئامانجیان لێدانە لە یەکێتی و گۆڕان،له‌و باره‌یه‌وه، سۆران سێوکانی، نووسەر و چاودێری سیاسی لە سلێمانی، رایگه‌یاندووه”تەڤگەری ئازادی و گرووپەکەی شاسوار عەبدولواحید، دوو گرووپی ھیچ لەبارا نەبوون، بێگومان ھەمیشە لاوازەکان کۆ دەبنەوە بۆ ئەوەی بەھێز بن، بەڵام ئەو دوو گرووپە ناتوانن بەھێزبوونی خۆیان بسەلمێنن، بەڵام پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەگەڵ ئێران و حکومەتی عێراقیدا جۆرێک لە تەبایی لەنێوانیاندا ھەیە”.
چاودێرانی سیاسی له‌باره‌ی بانگه‌شه‌كانی په‌كه‌كه كه له‌ژێر ناو و لقی جۆڕاو جۆڕ له پارچه‌كانی كوردستان ده‌كات، دژایه‌تی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریه، به‌ڵام رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ شاسوار عه‌بدولواحید كه كه‌سێكی سه‌رمایه‌داره، سیسته‌می ته‌واوی په‌كه‌كه‌ی خستۆته ژێر پرسیار ئایا په‌كه‌كه ئه‌و 42 ساڵه‌ی كه بانگێشه‌ی دژایه‌تی سه‌رمایه‌داری ده‌كات، چۆن ده‌چێته رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌سێكی سه‌رمایه‌دار بۆ سه‌رمایه‌داری سیاسی له باشوری كوردستان”.