په‌رله‌مانتارێكی پارتی : تائێستا پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌چووه‌ته‌ هیچ هاوپه‌یمانه‌تیه‌ك

(ئەردەڵان نورەدین) پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند:” تائێستا پارتی دیموكراتی كوردستان نەچووەتە هیچ هاوپەیمانییەك بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عیراق و هیچ بڕیارێكیش لەوبارەیەوە نەدراوە”.

لەبارەی لێدوانێكی جاسم محەمەد بەیاتی كە یەكێكە لەسەركردەكانی دەوڵەتی یاساو نزیكە لەحەیدەر عەبادی ئاماژەی بەوەكردووە، هەوڵ هەیە بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانییەكی بەهێز لەعیراقدا، ئه‌رده‌ڵان نوره‌دین ڕاشیگه‌یاند:” پارتی دەرگای كراوەیە بۆ هاوپەیمانه‌تی لەگەڵ لایەنەكان و هەركاتیش پرسی هاوپەیمانی لەلایەن حزبەكەمانەوە بڕیاری كۆتایی لەبارەوەبدرێت، ئەوكات بەپێی بەرژەوەندی كورد و پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری كۆتایی دەدەین”.

لەبارەی بوونی هێڵی سور لەلایەن پارتییەوە بۆ ئەو لایەنە سیاسیانەی هاوپەیمانی لەگەڵ دەبەستن، ئاشكرایكرد” پارتی كێشەی لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان نییە و بۆچوونمان لەگەڵ هەرلایەنێكی سیاسی بێت هاوپەیمانی لەگەڵ دەكەین، ئەو لایەنە كورد بێت یان عەرەب سونە بێت یاخود شیعە”.

Back to top button