ئەمریکا بۆ جاری دووەم دژ بە عێراق بڕیارێك دەردەكات

ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ھۆشداری لەبارەی چونی پەنابەرانی (١١) وڵات کە زۆربەیان موسڵمانن بۆ وڵاتەکەی دەدات و بەرپرسێکی باڵای ئەمریکاش ڕایدەگەیەنێت، ئەو وڵاتانەی مەترسی لەسەر ئەمریکا دروستدەکەن عیراقیش دەگرێتەوە.
(کرستین نیسلن) وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا ڕایگەیاند: “ڕێوشوێنی ئەمنی پێوست لەوڵاتدا دەگیرێتەبەرو دەکرێتە بەرنامەی نوێی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەوەرگرتنی پەنابەراندا”.

هه‌روه‌ها وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند:”ئەو ڕێوشوێنانەی دەگیرێنەبەر بەڕاوێژ دەبێت لەگەڵ یەکە ئیداریی و ئاژانسەکانی دیکەدا بۆ وەرگرتنی گرەنتی وەرگرتنی ھاوڵاتیان لە 11 وڵات کە مەترسین بۆسەر ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا”.

ئەوەشی ڕونکردۆتەوە، پشکنینیش بۆ سەرجەم ئەوکەسانە دەکرێت کە بەگەشتیش دێنە ئەمریکا، “ئەو ڕێوشوێنانەی دەگیرێنەبەر پەیوەندیدارە بە 11 دەوڵەت کە زۆربەیان دەوڵەتی موسڵمانن”.

ھاوکات ناوی ئەو وڵاتانەشی ئاشکراکردوەو دەڵێت”وڵاتەکان بریتین لەمیسر، ئێران، عیراق، سوریا، یەمەن، لیبیا، سودان، مالی، سۆماڵ، باشوری سودان و کۆریای باکور”.

Back to top button