ڕهوتهكهی عهممار حهكیم له هاوپهیمانیهتی حهیدهر عهبادی كشایهوه
رەوتی حیكمەی (عەمار حەكیم) كە بەیەك لیست لەژێرناوی هاوپەیمانیەتی ( فەتح)دا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراقدا بەشداری كردبوو بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق كشانەوەی خۆی لەوهاوپەیمانیەتە راگەیاندو پەرلەمانتارێكی نزیك لە عەبادیش هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات.
(جاسم بەیاتی) پەرلەمانتاری نزیك لە (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراق لە هاوپەیمانی (فەتح) لەلێدوانێكی رۆژنامەونوسیدا هۆكاری كشانەوەی رەوتی حیكمەی (عەمار حەكیم)ی لەهاوپەیمانیتەكە ئاشكرا كرد.
ههروهها ( جاسم بهیاتی) ئاماژەی بەوەداوەو ڕایگهیاند:” هۆكاری كشانەوەی رەوتی سەدر لەهاوپەیمانیەتی (فەتح) بەپیی لێدوانی رەوتی حیكمە بۆئەوە دەگەرێتەوە كە دابەشكردنی پاڵێوراوەكان لەلیستی هاوپەیمانیەتەكەدا بەشێوەی نایەكسان بوون و هەروەها لەناو رەوتی حیكمەشدا ژمارەیەك پێكهاتەی تر هەبو كە هەریەكەیان زیاترلە یەك پاڵێوراوی هەبوو لەبەغداد”
جاسم بەیاتی، راشیگەیاندوە” ئەم جیاوازیانەو چەند ناكۆكیەكی تریش هەبووە كە رەوتی حیكمە لەهاوپەیمانیەتی فەتح بكشێتەوە بەلیستی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوینەران بكات.”