پەرلەمانی كوردستان چه‌ند راسپارده‌یه‌كی ده‌ركرد
كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 30 ی1ی 2018 په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ند راسپارده‌و بڕیارێكی لێكهوتهوه كه له‌ئه‌نجامی زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانه‌وه بوو .
له‌باره‌ی ره‌وشی عفرینه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان ئیدانه‌ی هێرشی سه‌ربازی توركیای كرد بۆ سه‌ر خاكی عفرین و داوا ده‌كات نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بهزهوترین كات بێنه سه‌رخه‌ت بۆ بهاناوههاتنی عفرین و داواش له‌توركیا ده‌كات رێزی دراوسێیه‌تی بگرێت .
له‌و بڕیار‌و راسپاردانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ریكرد بریتین له:
_ كراوه‌یی سنوری نێوان هەرێمی كورستان و رۆژئاوا به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی و تەندروستی بۆ خەڵكی عفرین .
_ په‌رله‌مانی كوردستان داوا ده‌كات هێزو لایه‌نه‌كانی عفرین به‌له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی شاره‌كه ناكۆكیه‌كانیان وه‌لاوه بنێن .
– په‌رله‌مانی كوردستان كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌پێویست ده‌زانێت .
_ په‌رله‌مانی كوردستان سوپاسی هه‌ڵوێستی خەڵكی باشوری كوردستان و رەوەندی كوردی دەرەوەی وڵات دەكات له‌سه‌ر پشتیوانیه‌كان بۆ عفرین .