حەشدی شەعبی: ئەمریكییەكان بۆ هاوكاریكردنی تیرۆریستان لە عێراقن
دوای ئەوەی ئەمریكا چەند گرووپێكی نێو حەشدی شەعبیان بە تیرۆریست ناساند, ئەمڕۆ ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی نوجەبا رایگەیاند، ئەگەر هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق پاشەكشە نەكەن، ئەوا وەكو داگیركار سەیریان دەكەین.
ئەكرەم كەعبی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی نوجەبا رایگەیاند، هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا بۆ سەر هێزەكانی عێراق لە شارەدێی بەغدادی كە بووە هۆی كوژرانی ژماریەك لە بەرپرس و ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان، بەڵگەیە لەسەر هەوڵەكانی ئەمریكا بۆ تێكدانی بارودۆخی ناوچە سنوورییەكانی نێوان عێراق و سووریا.
گوتیشی، بوونی ئەمریكییەكان لە عێراق بۆ هاوكاریكردنی تیرۆریستان و وێرانكاری ئەو وڵاتەیە، ئەگەر هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق پاشەكشە نەكەن، ئەوا وەكو داگیركەر سەیریان دەكەین و رێكاری پێویست بۆ ئەو مەبەستە دەگرنەبەر.