دکتۆر بەرهەم و پاشەکشە لە مافە ڕەواکانی کورد دەکات
لە وتارێکی شیکاریدا نوسەرو مامۆستای زانکۆ د.سەربەست نەبی لە پێگەی ڕۆژنامەی ئەلحەیات ئاماژە بە پاشەکشەی د،بەرهەم ساڵح دەکات لە پرسە نەتەوەییەکان و بە شێوەیەکی ورد و بابەتیانە لەسەر وتارێکی بەرهەم ساڵح دەنوسێت و ڕەهەندەکانی پشت وتارەکەی د،بەرهەم دەخاتە ڕوو.
نوسەر لە پرسی ناوبردنی گەلی کوردستان بە( کوردان) دەوەستێت و ئاماژە بەوە دەکات کە پێی سەیرە د،بەرهەم پێی وایە سەربەخۆیی کوردان لە بەغدادەوە دەبێت،لە کاتێکدا هەموو دەزانین ئەوە چەند نالۆجیکیە..
وتارەکەی د.بەرهەم کە بەناونیشانی” تێڕوانینێك بۆ كۆتایپێهێنانی بەردەوامیی قەیرانەكان لەعیراق”، لەژمارەی رۆژی 5/1/2018 رۆژنامەی (الحیاە) دا بڵاو کراوەتەوە جگە لە پیاهەڵدان بەسەر شان و باڵی خۆیدا،پرسی داعش و ڕیفراندۆم وەک یەک دەچوێنێت لەو ڕوەوە د.سەربەست دەڵێت (لەسەرەتای وتارەكەدا، نووسەر دیارترین ئەو دوو هەڕەشەیەی بەردەم سەقامگیریی ئەو عیراقە باس دەكات كە دەیەوێت پێی بگات، ئەوانیش بریتین لە رێكخراوی داعش و لێكەوتەكانی ریفراندۆمەكەی هەرێمی كوردستان، زۆری نەماوە وەكو یەك لەڕووی پێگەو رۆڵو گرنگییەوە لێیان بڕوانێت، بەوەی دوو هەڕەشەی مەترسیدارن لەبەردەم سەقامگیریی عیراقو سەرلەنوێ دامەزراندنەوەی بەچەشنێك كە هیچ قەیرانێكی تێدانەبێت. روونیشە كە سەرلەنوێ دامەزراندنەوەی عیراق و یەكگرتووی وڵاتەكە، ئەو ئامانجە باڵایەیە كە بەڕێز بەرهەم هەوڵی بۆ دەدات، ئەو بژاردەیەش رەوا و رێگەپێدراوە بۆ هەموو كەسێك، بەڵام روون نییە یان گوومانی لێدەكرێت ئاخۆ هێشتا بە سیفەتی سیاسییەكی كورد بیر لە چارەسەر دەكاتەوە یان لە پێگەی ئینتیمای نەتەوەیی تایبەتی خۆیەوە، یاخوود هێشتا ترسی شوناس یان شایستەكانی مەسەلەی نەتەوەیی كارە لەپێشینەكانێتی لەكاتی نزیكبوونەوەیدا لە چارەسەركردن).
هەروەها د،سەربەست لە بەشێکی تردا ڕەخنە لە هەڵوێستە گوماناویەکانی د.بەرهەم دەگرێت و دەڵێت (لەو وتارەیدا ئەوە روون دەبێتەوە كە نووسەرەكەی بەڕوونی گرنگییەكی ستراتیژیی باڵا و ئەوپەڕی بەها دەداتە داواكاریی یەكێتی خاكی عیراق و چاكسازیكردن تێیدا، تەنانەت ئەگەر ئەو ئامانجە لەسەر حیسابی لەناوبردنی داواكارییە رەواكانی كورد بێت، رەنگە بەو كارەی بیەوێت قەناعەت بەو كەسانە بكات كە كردوونیەتییە ئامانجی تێزەكەی خۆی، كە پرۆژە نیشتمانییە سیاسییەكەی ئەو زۆر پێویستە. نووسەر ئەو هەڵوێستە بەپێوەرێك هەژماردەكات بۆ هەر كارێكی سیاسی نەتەوەیی رەوا، لەوەشدا هاوئاوازە لەگەڵ گووتاری هەموو ئەو سیاسییە عیراقییانەی یەكێتیو سەروەری عیراقیان كردبووە پاساو لەكاتی پرۆسەی ریفراندۆمو پاش پرۆسەكەش. لەو دەمەدا هەستمان بەوەدەكرد كە لە بازاڕێكی نیشتمانیداین بۆ موزایەداتی سیاسی لەسەر سەروەریی نیشتمانی، هاواری ئەو كەسانەی بۆ یەكێتیو سەروەریی عیراق دەگریان، هەتا زیاتر قووڵ دەبوونەوە لە گەندەڵییو تاڵانكردنو مەزهەبگەرایی و پێشێلكردنی دەستووری عیراقی بەدرێژایی زیاتر لە دەیەیەك، بەردەوام بەرزدەبووەوەو تووندتر دەبو)