فۆرین پۆڵیسی: ئەمریکا ترسی لە لەدەستدانی عێراقی ههیه
تا دێت ترسی ئەمریکیەکان تایبەت بە دۆخی عێراق و کەوتنی هاوپەیمانەکانی لە ناوخۆی عێراق زیاتر دەبێت و لەو بارەوە گۆڤاری foreign police لە ڕاپۆرتێکدا تیشک دەخاتە سەر نیگەرانیەکانی ئەمریکاو هەوڵەکانی ئێران بۆ کۆنتڕۆڵکردنی عێراق و لاوازکردنی هاوپەیمانەکانی ئەمریکا”.
لەو ڕوەوە ڕایان کرۆکەر باڵیۆزی پێشوی ئەمریکا بە کۆڤارەکەی ڕاگەیاندوە ئەمریکا پشتگیری لەو هێزانە کرد کە هاوسۆز بوون لەگەڵ ئێران و مەترسیان لەسەر سیستەمی سیاسی عێراق دروست کرد”.
لە لایەکی تر ماغور ئادریان وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات کە هەموو هێزەکان سەربە ئێران نین و ناکرێت بەیەک چاو سەیری هەموو ئەو هێزانە بکەین”.
دواتر لە ڕاپۆرتەکەدا پرسی پێکهێنانی هاوپەیمانێتی هێزە عێراقیەکان کراوەو ئەوە خراوەتەڕوو کە دۆخی عەبادی ئاڵۆزەو وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانیەکی بەهێز لە نێوان عەبادی و عامری و عەمار حەکیم بەڵام هەرزوو ئەو هاوپەیمانێتیە هەڵوەشایەوەو ئەوەش مەترسیە لەسەر چانسی سەرکەوتنی عەبادی لە هەڵبژاردنی داهاتوو کە ئەوەش دژی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکایە.
سهرچاوه: گۆڤاری foreign police