50ملیۆن غه‌رامه و 15 ساڵ زیندانی بۆ هه‌ركه‌سێك كه بازرگانی به جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه ده‌كه‌ن
په‌رله‌مانی كوردستان یاسای چاندن و گواستنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ په‌سه‌ند ده‌كات و به‌گوێره‌ی یاساكه‌ش، هه‌ر كه‌سێك ئه‌و كاره بكات، تا 15 ساڵ زیندانی ده‌كرێت و 50 ملیۆن دیناریش غه‌رامه ده‌كرێت.
(شوكریه شێخانی) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند:” ئه‌و یاسایه‌ی ئه‌مڕۆ 30ی 1ی 2018، په‌رله‌مانی كوردستان په‌سندی كرد، رێگری ده‌كات له گواستنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌شێوه‌ی بازرگانی.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ڕاشیگه‌یاند:”له یاساكه‌دا سزای قورس بۆ ئه‌و كه‌سانه دانراوه كه بازرگانی به به‌شه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه ده‌كه‌ن، سزاكه پزیشك و به‌رپرسانی كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌كانیش ده‌گرێته‌وه”.
وتیشی : زۆرترین سزا كه دانراوه بۆ بارزگانیكردن به جه‌سته‌ی مرۆڤ، 15 ساڵ زیندانی یاخود 50 ملیۆن دینار غه‌رامه‌یه‌و به‌پێی به‌شداریكردن له تاوانه‌كه، سزاكان رێكخراوه، به‌ڵام زۆربه‌ی سزاكان له به‌ندكردنه‌وه كراوه‌ته سزای درایی.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، د.رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید، وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم، كه له دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان ئاماده‌بوو، رایگه‌یاند:” له یاسا په‌سه‌ندكراوه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا، چۆنیه‌تی رێكاره یاسایی و زانستییه‌كان به‌رجه‌سته‌كراوه‌و سزا بۆهه‌ر كه‌سێكیش دانراوه كه به‌شێوازی بازرگانی ئه‌وكاره بكات.