سبەی بڕیاری كۆتای لە بارەی كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی هەرێم دەدریت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/01/1-48.jpg)
دوای تێپەڕینی نزیك بە چوارمانگ لەداخستنی فرۆكەخانەكانی هەرێم بە رووی گەشتەكانی دەرەوە سبه‌ینێ بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شتی راسته‌وخۆی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ده‌درێت، به‌رپرسێكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عیراقیش رایده‌گه‌یه‌نێت: لێكتێگه‌یشتنی باش له نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان و به‌فه‌رمیكردنی ده‌روازه‌كانی كێڵی و سه‌یران به‌ن.
(عه‌قید محه‌مه‌د شوێلی) به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عیراق رایگه‌یاند:” ئه‌مرۆِ 30ی 1ی 2018 وه‌فدێكی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌سته‌ی ده‌روازه‌كان و نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی عیراق كه له ده‌روازه‌كاندا كار ده‌كه‌ن، كۆبونه‌ته‌وه‌و لێكتێگه‌یشتی باش له‌نێوانیاندا دروستبووه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوبه‌ری ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندنی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراق ڕاشیگه‌یاند: سبه‌ینێ له درێژه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێوان نوێنه‌ره‌كانی هه‌رێم و به‌غدا، بڕیاری باش و كۆتایی له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌ڕووی جیهاندا ده‌درێت و هه‌واڵه‌كان دڵخۆشكه‌ر ده‌بن.
له‌باره‌ی به‌فه‌رمی ناساندنی ده‌روازه‌كانی كێلێ و سه‌یران به‌ن، محه‌مه‌د شوێلی وتی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێدا ئه‌و بابه‌ته‌ش یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌و به‌رهه‌می كۆبونه‌وه‌كه‌ش بۆ رای گشتی ئاشكرا ده‌كه‌ین.