وه‌زیری ته‌ندروستی: دڵنیابن مووچه‌ نافه‌وتێت و دابه‌شده‌كرێت

وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ حكومه‌تی هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی دڵنیایی‌ ده‌دات له‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ 10ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی‌ هه‌رێم، ده‌ڵێت.” كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زیری داراییه‌وه‌ دڵنیاكراوینه‌ته‌وه‌ كه‌ موچه‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ ده‌درێت.”

(د.رێكه‌وت حه‌مه‌ره‌شید) وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ هه‌رێم له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند.” بۆ پرسی مووچه‌، له‌لایه‌ن (رێباز حه‌ملان) وه‌زیری‌ داراییه‌وه‌ دڵنیا كراوینه‌ته‌وه‌ كه‌ موچه‌ی مانگی 10ی 2017ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی دابه‌شده‌كه‌ن”.

وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ هه‌رێم، ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه‌.” كه‌ وه‌زیری دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ له‌كاتی‌ ئاشكراكردنی‌ لیستی‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كان، پاره‌ی‌ پێویست له‌به‌رده‌ست نه‌بووه‌ بۆ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی‌، ئه‌گه‌ر پاره‌ی‌ پێویست هات به‌دڵنیایی‌ ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ش مووچه‌ی‌ مانگی‌ 10 وه‌رده‌گرن.

له‌باره‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم كراوه‌و بڕه‌كه‌ی 250 ملیار دیناره‌، د.رێكه‌وت حه‌مه‌ره‌شید گوتی.” كه‌ چاوه‌ڕوانی‌ ئه‌وه‌ین خۆیان رونكردنه‌وه‌ بده‌ن بۆچی‌ مه‌به‌ستێك پاره‌كه‌یان ناردووه‌و ئه‌و موچه‌ش له‌ به‌غداوه‌ دێت مووچه‌ی‌ ته‌واوه‌.

Back to top button