دوو هاوسه‌ر چۆن به‌یه‌كه‌وه‌ بژین له‌ ماڵێك

خواكوڕك
دابین كردنی پێویستیه‌كانی ناوماڵ زۆرجار نابنه‌ هۆكارێك بۆ په‌یوه‌ندیێكی باش له‌ نێوان هاوسه‌ران به‌ڵكو هه‌ڵسوكه‌وتوو چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن به‌ درێژایی رۆژه‌كانی ژیان باشترین هۆكارن بۆ درێژه‌دان به‌ هێشتنه‌وه‌ و به‌رده‌وامیدان به‌ ژیانی خێزانی. پسپۆڕان و له‌و باره‌وه‌ ئامۆژگاری خێزانه‌كان ده‌كه‌ن كه‌ ره‌چاوی چه‌ند هه‌ڵسوكه‌وتێك بكه‌ن له‌ ماوه‌ڵه‌وه‌:

یه‌كه‌م: گوێگرتن لە هاوسەرەکەت
کاتێک هاوژینەکەت دەیەوێت پەیامێک بگەیەنێت بە تۆ بەشێوەی راستەوخۆ بێت یان ناڕاستەوخۆ، پێوستە گوێی بۆ بگریت و لەگەڵ کێشەو گرفتەکانیدا خۆت بگونجێنیت، کە ئەمە یەکێکە لە نهێنییەکانی رازیکردنی هاوسەرەکەت لە خۆت.

دووه‌م: یارییکردن
لەگەڵ هاوسەرەکەت دەتوانیت گاڵتەوگەپ و یارییەکانت تێکەڵاوی ژیانی رۆژانەت بکەیت کە ئەمە وادەکات زیاتر تۆی خۆشبوێت و نزیکی نێوانتان زۆرتر بێت.

سێیه‌م: جلوبەرگی ناوماڵ
دەتوانیت لەڕێگەی جلوبەرگی سەرنجڕاکێش و پاکوخاوێنی و گرنگیدان بەرووخسارتەوە دڵی هاوسەرەکەت لە خۆت رازیبکەیت و وای بۆ نیشان بدەیت کە ئەو هۆکارە بۆ ئەوەی گرنگی بدات بەشێوازی جلوبەرگە سەرنجڕاکێشەکانی.

چواره‌م: رۆمانسییەت
دەکرێت رۆمانسییەت بۆ هاوسەرەکەت دەرببڕیت بەچەند رێگایەک، هەستەکانی خۆتی نیشان بدە کە تۆ چۆنیت بەرانبەر ئەو، لایەنی سۆزداریتی لێ مەشارەوە، بۆی دەربخە کە تۆ چۆن نەرمونیانیت بەرانبەر مێردەکەت.

پێنجه‌م: پەیوەندییەکان
هەر خانمێک دەتوانێت بەشێوەیەک خۆی لە هاوسەرەکەی نزیک بکاتەوەو لە نزیکەوە لای دابنیشێت و هەموو دەردەدڵییەکی بۆ بکات، بەشێوەیەک وای دەربخات کە کەسێکی تر نییە جگە لە مێردەکەی بۆ ئەوەی هەموو خۆشی و ناخۆشییەکانی ژیانی لا باس بکات، کە ئەم حاڵەتە لە دوا وێستگەدا خۆشی و کامەرانی بەرهەم دێنێت، گەر مەبەستت بێت کارێکی ئاسانە.

Back to top button