كه‌ریم شنگالی: باس له چوار رێككه‌وتنی نوێی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات
وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت، له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له باره‌ی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا رایدهگهێنێت.” كه چوار رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ به‌غدا كردووه.”
له باره‌ی رێككه‌وتنه‌كان، (كه‌ریم شنگالی) وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت، رایدهگهێنێت.” كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چوار رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌غدا واژۆ كردووه و ئێستاش رێككه‌وتنه‌كان له‌به‌رده‌ستی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقدان”.
وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت ئه‌وه‌شی دووپاتكردۆته‌وه.”كه یه‌كێك له‌و رێككه‌وتنانه له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه”.
شنگالی له باره‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ڵێت.”به‌رپرسانی ئه‌مریكی پشتگیریی له هه‌رێمێكی كوردستانی یه‌كگرتوو و به‌هێز له‌نێو عێراقێكی فیدڕاڵی‌دا ده‌كه‌ن”.
گوته‌كانی، كه‌ریم شنگالی، له میانه‌ی وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامهنووساندابوو، كه ئێستا به سه‌ردانێك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه، پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكا له كۆشكی سپی.