شاندی ووردبینی هه‌ولێر و به‌غدا بۆ پرسی مووچه له كۆبونهوهن
لێژنه‌ی وردبینی به‌غداو و نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له كۆبونه‌وه‌دان و هه‌وڵی لێكتێگه‌یشتن و ووردبینی زیاتری نێوان هه‌ردوولا ده‌دریت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به‌رێككه‌وتن و ووردبینی كردنی سه‌رجه‌م لیسته‌كان.”
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 31/1/2018 كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی وردبینی به‌غداو و نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ وردبینی كردن له لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكرد.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” بڕیار وایه پاش ووردبینی كردنی لیسته‌كان مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بنێردرێت له لایه‌ن به‌غداوه.
هه‌روه‌ها، ئه‌وه‌ش راگه‌یاندرابوو.” كه بڕی 250 ملیار دیناریش له به‌غداوه خراوه‌ته سه‌ر ژماره حیسابی هه‌رێمی كوردستان تا مووچه‌ی كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندرووستی پێبدرێت، به‌ڵام ھێشتا ورده‌كاریی دابه‌شكردنی مووچه‌كه و كاتی خه‌رجكردنی دیارنییه و نازانرێت مووچه‌ی ته‌واوی پێده‌درێت یان سولفه‌یه و حكومه‌تی هه‌رێم دواتر به پاشه‌كه‌وته‌وه مووچه‌ی كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ش دابه‌ش ده‌كات. هه‌رچه‌نده باسی ئه‌وه كراوه كه تا ته‌واوبوونی كاری وردبینی مووچه‌یه‌كی بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت.