به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی: كۆسره‌ت ره‌سوڵ باشترین كه‌سه بۆ بوون به سكرتێری گشتی یه‌كێتی
له باره‌ی بوون به سكرتێری گشتی یه‌كێتیه‌وه، ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایهدهگهێنێت.” تا هێچ كه‌سێك خۆی دیارینه‌كردووه بۆ پۆستی سكرتێری گشتی یه‌كێتی، به‌ڵام پێویسته ئه‌و پۆسته بدرێت به كۆسره‌ت ره‌سوڵ.”
له‌و باره‌وه، (جەزا سەعید) ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان به باسی، راگه‌یاندوه.” هه‌رچه‌نده تا ئێستا دیار نیه كه‌ی كۆنگره ده‌كرێت، به‌ڵام كۆی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی مكوڕین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته یه‌كێتی له سه‌ره‌تایی مانگی سێ كۆنگره ببه‌ستێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی زیاتر ده‌ڵێت.” تا ئێستا دیار نیه ئاخۆ پۆستی سكرتێری یه‌كێتی ده‌مێنێ یاخود نا، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی، ره‌شنوسێكی دیاریكردووه و كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه بڕیاریش درا له رۆژی كۆنگره ئه‌و كات، زۆر شت یه‌كلا ده‌بێته‌وه، هه‌ر چه‌نده تاكه كه‌س كه تا ئێستا سكرتێر بووه هه‌ر مام جه‌لال بووه، به‌ڵام دیار نیه ئاخۆ پۆسته‌كه ده‌مێنێ یان نا.
جه‌زا سه‌عید ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه.” له ئێستادا تاكه كه‌س كه شیاوی ئه‌و پۆسته بێت ته‌نها (كۆسره‌ت ره‌سوڵ)ه چونكه كه‌سیكی شیاو قاره‌مانه و هه‌مولایه‌ك شانازی پێوه ده‌كه‌ین له نێو یه‌كێتی، بۆیه پیمان باشه پۆسته‌كه بدرێت به كاك كۆسره‌ت.”