عه‌بادی: سورین له‌ سه‌ر ناردنی مووچه‌ و كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كان

له‌ باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، دڵنیایی ده‌دات و رایده‌گه‌ێنێت.” كه‌ سورین له‌سه‌ر پێدانی مووچه‌ به‌ فه‌رمانبه‌رانی كوردستان و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان”.

له‌و باره‌وه‌ (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراق، له‌ كۆنگره‌ی میدیایی هه‌فتانه‌یدا راگەیاند.”حكومەتی عێراق پابەندە بە دابینكردنی  مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و كردنەوەی فرۆكەخانەكان، دەستە پەیوه‌نداره‌كان تا ئێستا بەردەوامن لە كاركردن بۆ ئەوەی رێككارە پێویستەكان تەواو بكرێن، تا مووچە دابین بكرێت لەو چوارچێوەی كه‌ رێكەوتنی لەسەر كراوه‌”.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” هه‌ر له‌و باره‌وه‌، كه‌ریم شنگالی، وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ به‌ وه‌كاله‌ت، رایگه‌یاندبوو.” كه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی چوا رێككه‌وتنی نوێمان واژۆكردووه‌، له‌سه‌ر پرسه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان.

هه‌ر له‌و باره‌شه‌وه‌، عبدالجبار لعێبی، وه‌زیری نه‌وتی عێراقی، رایگه‌یاندبوو.” كه‌ 70% كێشه‌كانی نێوانمان چاره‌سه‌ركردووه‌ و ته‌نها هه‌ندێك كێشه‌ نه‌بێ ئه‌وانیش چاره‌سه‌ر ده‌بن.”

Back to top button