ئێران سەرکەوتو نەبووە لە کەمکردنەوەی جگەرەکێشان لەو وڵاتە

 
وێڕای دەرکردنی چەندین یاسای تایبەت و توند بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی جگەرەکێشان لەو وڵاتە بەڵام ڕێژەی جگەرەکێشان وەک خۆیەتی.
 
دوای دەرکردنی یاسایەکی تایبەت لە ساڵی ۲۰۰٥ ڕێژەی جگەرەکێشان لەو وڵاتە پانزە لەسەد بوو،دواتر لە ساڵی ۲۰۱۱ ڕێژەکە بۆ یانزە لەسەد دابەزی بەهۆی توندی یاساکەوە،بەڵام دواتر هەوڵەکان شکستی هێناو دیسان ڕێژەکە بۆ چواردە لەسەد بەرزبوەوە.
 
بەپێی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری foreign police زۆرترین ڕێژەی جگەرەکێشان لە چینی گەنجانن بەنێرو مێوە،ئەوەش مەترسیەکی گەورەیە لە پاڵ مەترسیەکانی تری وەک تلیاک کێشان و بێ کاری و هەژاری کە کۆمەڵگای ئێرانی گیرۆدە کردووە.
Back to top button