خواكوڕك زانیاری لە سەر یەكگرتنەوەی “حدك و حدكا” بڵاو دەكاتەوە

سەرچاوەیەكی نزیك و باوەر پێكراو لەكومیتەی یەكگرتنەوەی ھەردوو پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێران بە خواكوڕكی ڕاگەیان كومیتەكە ھەنگاوی باشی بڕیوە و ئامانجتی یەكگرتنەوەیەكی بنەڕەتی ئۆرگانی سەرتاسەری بەھێز لە پرۆسەیەكی رێكخراو و دیسپلینكراوی سیاسیدا جێ بەجێ ببیێت”.
 
سەرچاوەكە ئاماژەی دا بەوەی كە هه‌ردوولا له‌سه‌ر پێشنیاره‌كانی چه‌ندساڵی ڕابردوی كاك “خالید عه‌زیزی” كۆكن له‌سه‌ر ناوی حیزب (حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران) و سكرتێری حیزب تا كونگره‌ی داھاتوو كاك “مسته‌فا هیجری” دەبێت، به‌ڵام حیزبی دێموكراتی كوردستان (حدك) داوای ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ ئاڕمی حیزب ئاڕمه‌كه‌ی ئه‌وان بێت،چونكە مانایەكی كوردستانی گشتگیر و رەھەندێكی قووڵی نەتەوەی ھەیە چونكه‌ ساڵی ١٩٩٦ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ و حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران یه‌كیان گرته‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌هیچ ئۆرگانێكی حیزبیدا هیچ مۆركێكی سیمبوڵی” حدك ” ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ ھاوبەشی پێوە دیار بێت، ئه‌وه‌ش وای كردوه‌ كه‌ له‌ناو حیزبی دێموكرات زۆركه‌س خۆیان به‌ براوه‌ ده‌زانن و لایه‌كه‌ی دیكه‌ به‌ دۆڕاو تاكتێك و پلانی یەكگرتنەوەی ئەم جارە وابڕیارە جیاواز بێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌م شێوه‌ ھەڵە ئورگانیانە ‌ دیسان به‌رۆكی حیزب نه‌گرێته‌وه‌”.
 
سەرچاوەكە ئەوشی پشت ڕاست كردووە لێكچۆنێكی زۆر ھەیە لە سەر سیمبوڵ و ئایكۆنەكانی خەبات و ھاوبەشی میژوویان وەك :كۆماری مھاباد و قازی محمد و ئاڵای ڕەنگینی كوردستان و سكرتێرەكان و شەھیدان و دروشمە حزبی و نیشتیمانیەكان كە خاڵە بەھێزەكانی ستراتیژی ئەم یەكگرتنە ھەژمار دەكرێت “.
سەرچاوەكە پێی وایە پێویسته‌ شتێك هه‌بێت كه‌ ده‌سه‌لمێنێت حدك بونی هه‌بوه‌ و كه‌س نه‌توانێت نكۆڵی یان بونی حدك یانخود حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران( حدكا) به‌كه‌م بنرخێنێت. دیاره‌ چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی دیكه‌ی گرینگ وه‌ك چۆنیه‌تی ئەنجامدانی كۆنگره‌،پێكھاتەی ده‌فته‌ری سیاسی، كومیته‌ی ناوه‌ندی و دەسەڵاتەكان نزیكبونه‌وه‌ی زۆر هه‌ن، به‌ڵام ورده‌كاریان ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی بگه‌نه‌ ڕێككه‌وتنێكی كۆتایی، ھاوكات فشارێكی جەماوەری و ئۆرگانی لە دەرەوە و ناوەوەی كوردستانیش ھەیە”.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێیت پشگیری نێودەوڵەتی ھەرێمی و ناوخۆیی كوردستان ڕۆڵی خۆیی دەبینێت دیاره‌ هه‌ردوو لا فشارێكی زۆری خه‌ڵكی ناوخۆی ڕۆژهه‌ڵاتیان له‌سه‌ره‌ بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ چونكە بەشێكی زۆری چالاكیە سەربازی و نھێنیەكانیش تاكو ئیستا بە ھاوبەشی دەكرێت،ئەو پێی وایە خه‌ڵكی ناوخۆی كوردستانی رۆژھەڵات زۆر ئه‌همیه‌ت به‌و ورده‌كاریانه‌ ناده‌ن‌ ئه‌ندامان و پێشمه‌رگه‌كان لە بنەڕەتدا كوك تەبا یەكھەڵوێستن ئەوە سەركردایەتی باڵایە كێشەی ھەیە ، ئەم فاكتانەش وایكردووە هه‌ردوو دیموكرات بگەنە ئه‌و باوه‌ڕه‌ی گۆڕانكاریه‌كان له‌سه‌ر دوو باڵی دێموكڕات ڕاناوه‌ستێت خەباتی سیاسی و ئۆرگانی ئەوان لە ناوخۆ بە ھاوبەشی بەردەوامی دەبێت جەمسەرە سیاسی ئوقلیمیەكانیش بە یەك دید لیێان دەڕوانن”.
Back to top button