روسیا ئه‌مریكای بێ هیوا كرد

خواكوڕك

بڕیار بوو رۆژی هه‌ینی 16/9/2016 ئه‌مریكا و روسیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی گرێ بده‌ن به‌مه‌به‌ستی درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست له‌ سوریا، به‌ڵام روسیا یه‌ك لایه‌نه له‌‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ پاشه‌كشه‌ی كرد.

رۆژی هه‌ینی له‌ هه‌ڵوێستێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو روسیا ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ كه‌ بڕیاربوو له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ببه‌سترێت به‌مه‌به‌ستی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌ سوریا، به‌مه‌ش جارێكیتر شه‌ڕ له‌ ده‌ره‌وبه‌ری حه‌له‌ب هه‌ڵگیرساوه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئێواره‌ی دوێنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نیگه‌رانی خۆی به‌ ئاماده‌نه‌بوونی روسیا بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌ربڕی و هیوای خواست ئه‌و وڵاته‌ ده‌رگا له‌سه‌ر گفتوگۆكانیان له‌باره‌ی راگرتنی شه‌ڕ له‌ سوریا دانه‌خات.

Back to top button