ئاڵا ئه‌سه‌دی دژی كورد وه‌ك تاكه په‌رله‌مانتاری كورد له ناو په‌رله‌مان ماوه‌ته‌وه
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی كورد له‌به‌غدا بایكۆتی په‌رله‌مانی عێراقیان كرد، له‌مه‌ر خراپی یاسایی بودجه، بۆ ساڵی 2018 كه سه‌رجه‌م مافه‌كانی كورد و سوونه‌ی تێدا پێشهڵكراوه، به‌ڵام ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌لێت شانازی ده‌كه‌م كه وه‌ك تاكه په‌رله‌مانتار له‌هۆڵی په‌ره‌له‌ماندا ماومه‌ته‌وه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه هۆكاری بایكۆتی فراكسیۆنه‌كانی كورد له په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌وه‌یه چونكه خستنه گفتوگۆی پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2018ی عێراقه كه پێشتریش كۆمه‌ڵێك سه‌رنج و تێبینییان له‌سه‌ری هه‌بووه و تا ئێستاش وه‌ڵامی ئه‌و تێبینییانهیان وه‌رنه‌گرتووه”.
ئاڵا تاڵه‌بانی كه پێشتر خۆی به ئاڵا ئه‌سه‌دی ناساندبوو گوایه ره‌چه‌ڵه‌كی له ئه‌سه‌دیه‌وه، هاتووه، له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك ده‌لێـ”هەرچەندە سەرجەم سەرۆک فراکسیۆنەکان دانیشتنەکەیان بایکۆت کردووە، بەڵام “بە شانازییەوە” لەو دانیشتنەی پەرلەمانی عێراق دەمێنێتەوە و بە گوتەی خۆی، به‌رگری ده‌كات”.