عه‌بادی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان كۆده‌بێته‌وه
به‌گوێره‌ی زانیارهیهكانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بریاره له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان كۆببێته‌وه، ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی كورد له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌لێـ”بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 31/1/2018، حەیدەر عەبادی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له سه‌ری لیستی گۆڕان رایدهگهێنێت”ئه‌مڕۆ هاتنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ په‌رله‌مان، ته‌نیا بۆ گفتوگۆ بوو و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه یاسای بودجه نه‌كرا”.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی عێراق ده‌شلێـ” “بڕیار له‌سه‌ر پێشنیازه‌كه‌م درا، كه هه‌رئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیران به‌جیا له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، سوننه و پارێزگا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی نه‌وت كۆ ببێته‌وه و، تێبینییه‌كان له‌سه‌ر پرۆژه یاساكه تاوتوێ بكرێن، جه‌ختیشی كرده‌وه، “هه‌ڵوێستی ئێمه وه‌ك كورد روون و ئاشكرایه و ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه بۆ داواكارییه‌كانمان ئه‌رێنی نه‌بێت، ده‌نگ به‌پڕۆژه یاسای بودجه ناده‌ین”.
له‌لای خۆشه‌وه خۆشەوی خەلیل، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاندووه: “ئەمڕۆ 31/1/2018، فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بایکۆتی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانیان کرد، کە بەپێی خشتەی کۆبوونەوەکە تاوتوێی پڕۆژە یاسی بودجەی عێراق کرا، بۆیە ئێمەش بایکۆتمان کرد و پاشان حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ھاتە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڵام وەک ئاماژەم پێدا فراکسیۆنە کوردستانییەکان بایکۆتی ئەو کۆبوونەوەیەیان کردبوو، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ئەو پەرلەمانتارە کوردە، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، کە بڕیارە ئەمڕۆ عەبادی لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان بەجیا کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک.