خواكوڕك چوار رێكه‌وتنه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی و عێراق ئاشكرا ده‌كات
له لێدوانێكی دا وه‌زیری ناوه‌خۆ و پێشمه‌رگه به‌وه‌كاڵه‌ت، ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه ئه‌وان وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چوار رێكهتنیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق واژۆ كردووه، یەکێکیان بابەتی فڕگەکانی هەرێمی کوردستانە و ده‌شلێـ” ره‌زامه‌ندی له‌و باره‌یه‌وه له‌لایان سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه‌وه‌یه”.
كه‌ریم شنگالی وه‌زیری ناوه‌خۆی و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌وه‌كاڵه‌ت كه ئێستا به سه‌ردانێك له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه، پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكا له كۆشكی سپی، له وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌وانی دا ئاشكرای كرد “حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چوار رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ حکوومەتی عێراق واژۆ كردووه، ئێستایش رێككه‌وتنه‌كان له‌به‌رده‌ستی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقدان”.
هه‌روه‌ها وه‌زیری پێشمه‌رگه و ناوه‌خۆی ده‌شلێـ “یه‌كێك له‌و رێككه‌وتنانه له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه و، ئومێد دەکەین عەبادی واژۆی لەسەر بکات، هه‌روه‌ها گوتی:”به‌رپرسانی ئه‌مریكایی پشتگیریی له هه‌رێمێكی كوردستانی یه‌كگرتوو و به‌هێز له‌نێو عێراقێكی فیدڕاڵی‌دا ده‌كه‌ن”، جەختیشی کردەوە لەوەی، پاش دانوستانیان لەگەڵیاندا، ئەمەریکاییەکان دووپاتیان کردووەتەوە کە، هەر کارێک دەکەن بۆ بەرجەستکردنی ئەو پشتگیرییەیان.