بلێسه‌ی جه‌بار فه‌رمان بزانه‌ چی ده‌لێت له‌سه‌ر به‌ستنی كۆنگره‌

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌باره‌ی دیاری كردنی رۆژی كۆنگره‌ی یه‌كێتی ده‌لێـ”پێویستدەکات بە زووترین کات کۆبوونەوەی سەرکردایەتی ئەنجامبدرێ، لە کۆبوونەوەکەش هەموو بە تێکڕا بڕیار لەسەر رۆژی بەستنی کۆنگرە بدەن. لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری رووداو، سەبارەت بە را جیاوازەکان لەنێو یەکێتی، گوتی:”را جیاوازەکان لەسەر کاتی بەستنی کۆنگرەیە، کە پێش هەڵبژاردنەکان بکرێت یان بکەوێتە دوای هەڵبژاردنەکان”.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، جەختیکردەوە “ئەم مەکتەب سیاسییەی کە ئێستا ماوە، مەکتەب سیاسیی کاربەڕێکەرە تاوەکو کاتی کۆنگرە، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌،کە پێشتر وا راگەیێنرا کاتی بەستنی کۆنگرە یەکلاییکراوەتەوە و 5-3-2018 دیاریکراوە”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی 24ی 1ی 2018 ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆبووەوە، بڕیاربوو ئەندامانی سەركردایەتی 11 ئەندام بۆ بەڕێوەبردنی یەكێتی هەڵبژێرن، ئەوەش دوای ئەوەی لە كۆبوونەوەی پێشوویاندا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی مەكتەبی سیاسییان دا.

بڵێسە جەبار فەرمان، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ناکۆکیی لەسەر کاتی بەستنی کۆنگرە هەیە و بەپێویستی دەزانێت ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی حیزبەکەی بە زووترین کات کۆببێتەوە و کاتی کۆنگرە دیاریبکات. دەشڵێ “ئەو مەکتەب سیاسییەی هەیە، مەکتەب سیاسییەکی کاربەڕێکەرە تاوەکو کاتی بەستنی کۆنگرە”.

Back to top button