هێزێكی دهمامكداری سهربه یهكێتی بهرپرسێكی پارتی له رانیه دهڕفێنن
لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی پۆلیسی حاجیاوا بۆ (محمد سێوكانی) بەرپرسی لیژنەی ناوچەی حاجیاوای پارتی دیموكراتی كوردستان داوای لێ دەكرێت ناوبراو بۆ ئیمزاكردنی هەندێك پەراوی كۆن سەردانی بنكەی پۆلیس بكات، كاتێك ئەو بەرپرسەی پارتی دەچێت بۆ ئیمزاكردنی ئەو پەراوانە مەفرەزەیەكی دەمامكداری سەر بە یەكێتی ناوبراو قۆڵبەست دەكەن ودەیبەن بۆ ئاسایشی رانیە.
(مامۆستا سەعد) بەرپرسی رێكخستنی لقی 11 ی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگهیاند:” پۆلیسی حاجیاوا بە فێڵ بەرپرسی لیژنەی ناوچەی حاجیاوایان بانگ كردووە بۆ بنكەی پۆلیس و رادەستی هێزێكی دەمامكداری رەشیان كردووە و ئەوانیش راستەوخۆ ئەو بەرپرسەی ئێمەیان قۆڵبەست كردووەو بردوویانە بۆ بەشی تەوقیفی گرتووخانەی رانییە لە سەركەپكان، دوای ئەوە دۆسیەی تاوانی ئەنجامدانی كوشتنیان بۆ ناوبراو كردووەتەوەو حاكم بە مادەی 406 دەستگیری كردووە”.
ههروهها بهرپرسی مهكتهبی ڕێكخستنی لقی 11ی پارتی ڕاشیگهیاند: دوای رووداوەكانی مانگی 12ی ساڵی رابردوو و سووتاندنی لقی 11 لە لایەن گێرەشێوێنانەوە، ئاسایشی راپەرین دەستی كردووە بە كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر ئەندامان و لایەنگرانی پارتی لەو سنوورە.
دەشڵێت: ئێمە بۆ ئەو هەوڵە نەزۆكەی ئەوان بروسكەیەكمان ئاراستەی سەرووی خۆمان كردووەو ئەوانمان لەو بارەوە ئاگادار كردووەتەوە .
وتیشی: كادیران و لایەنگرانی خۆمانمان ئاگاداركردووەتەوە كە بێ پرسكردن بە ئۆرگانەكانی خۆیان بە دەم بانگی هیچ دەزگایەكی ئەمنی و ئاسایش و پۆلیسەوە نەچن چونكە وەك ئاگادار كراوینەتەوە ئەوان لە بیری دەستگیر كردنی كادیرەكانماندان.
بەرپرسەكەی پارتی ئاماژەی بەوەش كردووە: جگە لە بەرپرسی لیژنەی ناوچەی حاجیاوا هەریەك لە بەرپرسی لق و 3 كارگێری لقی 11 بە ناوەكانی عومەر خدر وشێخ حەسەن و بەكر پیرۆت و هەردوو بەرپرسی ناوچەی سەنگەسەر و راپەرین بریاری دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە.