قوباد تاڵەبانی, بڕیاری تاپۆكردنی خانو دووكانەكان لە سنوری ئیدارەی راپەڕین دەردەكات بەوانەشەوە كە بە تەجاوز دروستكراون
دوای وەستانی تاپۆكۆدرنی خان و زەوی دووكانەكانی هاوڵاتیان لە سنوری ئیدارەی راپەرٍین, بە بڕیارێكی تایبەتی قوباد تالەبانی خانوو زەوی دووكانەكان تاپۆدەكرێن.
بە پێێ نوسراوێكی پەیوەست بە تاپۆكردنی خانوو دووكانەكان, كە واژۆی قوباد تالەبانی لەسەرە, بڕیادراوە سەرجەم خاونوو دوكان و زەویەكانی سنوری راپەڕین تاپۆربكرێن.
بەرپرسێكی تاپۆی ناوچەكەش رایگەیاندووە, بڕیاری تاپۆكردنی خانوو زەوی و دووكانەكان لە سنوری راپەڕین بڕیارێكی دروست بوو, بەڵام بڕیارەكە زۆرێك لەو خانوو دووكانانە دەگرێتەوە كە بە تەجاوز دروست كراون بەر پرسی باڵای لە پشتە حكومەت دەسەڵاتی بەسەریان نەشكاوە.