عەلی حەمە سالح بۆ رابوون مەعروف, باش دەتناسین بۆ لەدواوە قاچماندەگری

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان لە پۆستێكدا كەلە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فیسبووك لە ژێر ناونیشانی ( سیاسی ساختە .. رابون مەعروف زیاتر لە ڕوویەك ) بلاوكردووەتەوەو هێرش دەكاتە سەر رابون مەعروفی پەرلەمانتاری پێشووی حیزبەكەی كەئێستا لەگۆڕان كشاوەتەوەو نوسیویەتی :”كاك ڕابون و هەر كاكێكی دیكە ئازادن گۆڕان جێدەهێڵن و دەچنە هەر حیزبێكی دیكە، بەڵام… كاتێك ئێمە لە ململانێداین لەگەڵ پارتی و شوێنكەوتووەكانی، سەرقاڵی دروستكردنی بەرەیەكی سیاسین بۆ گۆڕانكاری لەم واقیعە خراپەدا، گروپێكی دروستكراو دێت لە دواوە قاچمان دەگرێت.. ناچارین پێیان بڵێین ئێوە كێن! “.

پەرلەمانتارەكەی بزوتنەوەی گۆران دەلێت :” حیزبەكانی دیكە(مەبەستی گۆڕانە) توانای گۆڕانی ئەم باردۆخەیان نیە بۆیە بە شەریكایەتی سیاسی پارتی و یەكێتی ڕازین… خۆشیان وەك بزوتنەوەیەكی ئازا پێناسە دەكات ، كاك ڕابون، یەك كەم ویژدانی هەبوایە نەیدەوت بە شەریكاتی سیاسی ڕازین، ئەوە كێ بوو دۆسیەی سەرۆكایەتی هەرێمی جوڵاندو لە پێناو باوەڕیدا ئامادەی قوربانیدان بوو! ،ئەرێ كاك ڕابون، كەس بەقەد هاوڕێكانی تۆ لەم سیستمە فاشیلەی حوكمڕانی سودمەند و دەوڵەمەند بووە؟ ( زۆر زۆرمان هەیە بۆ وتن)”.

(عەلی حەمە ساڵح ) بەردەوام دەبێت لەسەر نوسینەكەی و نوسیویەتی و دەشڵێت :” كەواتە كێ شەریكە؟

– كاك ڕابون، لەماوەی كاری پەرلەمانیدا ئێمە بەدواداچونمان بۆ سەدان فایل و ژمارە و دۆسیەی گەندەڵی كردووەو ڕێوشوێنی یاساییمان گرتووەتە بەر و ئێستاش سەرقاڵی دەیان دۆسیەو كار لەسەر كردنیان، بەڵام یەك فایل بڵێ لە ماوەی چوار ساڵی كاری پەرلەمانیدا كارت لەسەر كردبێت! یەك دۆسیە بڵێ؛ بە دوایدا چوبیت. كەواتە: كێ شەریكی پارتی و یەكێتیە! .

– كاك ڕابون، تۆ ئێستا بە نایاسایی سەرۆكایەتی پەرلەمان( پارتی و یەكێتی ) لە دەرەوەی پێڕەو مۆڵەتتدەدەن نەیەیت بۆ پەرلەمان و ئێمەش خەریكی شەڕی داهاتی نەوت و وەرگرتنی سەرانەو بەرگریكردنین لە عەفرین. كەواتە كێ شەریكی پارتی و یەكێتیە! .

– ئەگەر دەوامناكەیت، بۆ دەستلەكارناكێشیتەوە!

– بۆ سێڵڤی گرتن دێنە هەولێر، بەڵام ئامادەنین بێن و كاری پەرلەمانیتان بكەن! .

– ئەگەر بەردەوامبن لە دروستكردنی قسەی ناڕاست و هەوڵدان بۆ خزمەتكردنی بەرەی ستەمكاری، ناچار دەبین ئاوڕێكی جدیتان لێبدەینەوە. هەموومان یەكتر باش دەناسین .

Back to top button