ژاپۆن گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی ئاو له هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كات
خواكوڕك
حكومه‌تی ژاپۆن له رێگه‌ی قه‌رزێكی 6 ملیار دۆلاری بڕیاره كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی جیاواز له عێراق ئه‌نجامبدات و هه‌ریه‌كه له شاره‌كانی هه‌رێم، ره‌نگه چه‌ند پرۆژه‌یه‌كیان به‌ربكه‌وێت، ئەندامێکی لیژنەی دارایی‌ش دەڵێت:”چاوەڕوان دەکرێت دوای جەژن ئەو پرۆژانەی لەسەر قەرزی ژاپۆنی دروست دەکرێن دەستپێبکات و ئەگەر نا ئێمە بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە دەکەین.”
ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق “حاکم سەرحان سلێڤانەیی” بە zna راگەیاندووه: “قەرزی یابانی کە زیاتر لە شەش ملیار دۆلارە کە بەو پارەیە پڕۆژە بۆ عێراق دروست دەکرێت، لەلایەن پەرلەمان پەسەند کراوە و تەنھا ئەوە ماوە لەلایەن حکومەت دەست بەو پڕۆژانە بکرێت، بۆیە چاوەروان دەکرێت دوای جەژنی قوربانی دەست بەو پڕۆژانە بکرێت لەلایەن حکومەتەوە.”
سلێڤانەیی ڕوونیشی کردەوە: حکومەت کەمتەرخەمە لەوەی دەستی بە دروستکردنی ئەو پڕۆژانە نەکردووە لەسەر پارەی ئەوقەرزە، چونکە لە ماوەی تەمەنی ھیچ کارێکی وای نەکردووە خزمەتی ھاوڵاتیانی پێ‌بکات. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، گەورەترین پڕۆژە کە لەسەر ئەو قەرزە دروست دەکرێت پڕۆژەی ئاوەرۆی ھەولێرە.