توركیا به‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی شه‌ڕ له‌دژی عه‌فرین ده‌كاته‌وه
وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل هه‌وڵێكی مه‌ترسیداری توركیا ئاشكراده‌كات بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر عه‌فرین ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “به‌هۆی شكستهێنانی له‌سنوره‌كانی عه‌فرین، توركیا به‌نیازه میحوه‌رێكی دیكه‌ی شه‌ڕ له‌ئیدلب هه‌ڵگیرسێنن كه كه‌مپی ئاواره‌كانی لێیه”.
(نوری مه‌حمود )وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ڕایگه‌یاند: “فه‌یله‌ق و فیرقه‌ی 23و گروپی تیرۆریستی ئه‌حرار شام دوای ئه‌وه‌ی پشتیوانی خۆیان بۆ توركیا ڕاگه‌یاند، به‌نیازن به‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی شه‌ڕ له(دێر حه‌سان)و كۆمه‌ڵگه‌ی (سه‌لام)ی سه‌ر بهئیدلب بكه‌نه‌وه كه سه‌دان هاوڵاتی ئاواره‌ی لێ نشته‌جێیه”.
هه‌روه‌ها (نوری مه‌حمود ) وتیشی:”هه‌ر به‌هۆی ئه‌و بڕیاره مه‌ترسیداره‌وه، هاوڵاتیانی نیشته‌جێی كه‌مپه‌كانی دێرحهسان و كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌لام ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و ڕێگه‌كانی هاتوچۆی داخستوه‌و داوای هاوكاریی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن.