خواكوڕك یاسای هه‌مواركراوی هاتوچۆ ئاشكرا ده‌كات

ئه‌مڕۆ چوار شه‌مه‌ 31ی 1ی 2018 كۆبونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌ستیپێكردو به‌گوێره‌ی‌ ناوه‌ڕۆكی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ش ئه‌مڕۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌مواری‌ یاسای‌ هاتوچۆ ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی‌ ڕاپۆرتی‌ هاوبه‌شی‌ لیژنه‌كانی‌ په‌رله‌مان له‌سه‌ر هه‌مواری‌ یاسای‌ هاتوچۆ كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست خواكوڕك كه‌وتوه‌ “هه‌ركه‌سێك به‌بێ‌ مۆڵه‌تی‌ لێخوڕین یان مۆڵه‌تی‌ هه‌مان جۆری‌ ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ نه‌بێت كه‌ لێی‌ ده‌خوڕێت سزاده‌درێت”.

له‌و ڕاپۆرته‌دا بڕی‌ سزاكه‌ش ئاشكراكراوه‌و تێیدا هاتوه‌ “سزا ده‌درێت كه‌ له‌ 250 هه‌زار دینار كه‌مترنه‌بێت و له‌یه‌ك ملیۆن دیناریش زیاترنه‌بێت، ئه‌گه‌ر پابه‌ندنه‌بوو به‌دانی‌ سزاكه‌، ئه‌وا به‌ندده‌كرێت بۆماوه‌یه‌ك كه‌ له‌یه‌ك مانگ كه‌متر نه‌بێت و له‌سێ‌ مانگیش زیاتر نه‌بێت”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی‌ ناوه‌ڕۆكی‌ ڕاپۆرتی‌ هه‌مواره‌كه‌، هه‌ركه‌سێك ئۆتۆمبێل لێ‌ بخوڕێت له‌ژێر كاریگه‌ری‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان یان كحولیه‌كان سزاده‌درێت به‌”بڕێك كه‌ له‌ 500 هه‌زار دینار كه‌مترنه‌بێت و له‌یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار دیناریش زیاتر نه‌بێت، “ئه‌گه‌ر جارێكی‌ دیكه‌ هه‌مان كاری‌ كرده‌وه‌، سزاده‌درێت به‌بڕێك كه‌ له‌دوو ملیۆن دینار كه‌مترنه‌بێت و یه‌ك مانگیش ده‌ستبه‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا ده‌گیرێت”.

ناوه‌ڕۆكی‌ ڕاپۆرته‌كه‌ له‌باره‌ی‌ هه‌مواری‌ یاسای‌ هاتوچۆ:

Back to top button