بەهۆی سیاسەتی كەناڵەكە بەرپرسی پەیامنێران و بەشی پلاندانانی ئێن ئاڕ تی دەستی لەکار کێشایەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی 1ی 2018 (کاوە شێخ عەبدوڵا) بەرپرسی پەیامنێران و بەشی پلاندانانی کەناڵی ئێن ئاڕ تی دەستی لەکار کێشایەوە و لە هەژماری تایبه‌تی خۆی لەتۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبوک ڕایگەیاند “دوای دوو ساڵ کارکردن لەگەڵ تەلەڤزیۆنی ئێن ئاڕ تی وەکو بەرپرسی پەیامنێران و بەشی پلاندانانی ژووری هەواڵ و ماوەیەکیش سەرنووسەر، ئەمڕۆ دوایین رۆژی کارکردنمە لەو کەناڵە”.

هه‌روه‌ها (كاوه‌ شێخ عه‌بدوڵا ) نوسیویه‌تی و ده‌لێت : “نە کێشەی شەخسیم هەیە نە کێشەی مووچە، بەڵکو ئەوەی هەیە ئێستە کەناڵەکە خراوەتە خزمەتی پرۆژەیەکی سیاسییەوە، منیش ناتوانم لەگەڵ میدیای وادا کار بکەم”.

شایه‌ننی ئاماژه‌ پێدانه‌ ھەفتەی ڕابردوو کاوە ئەحمەد جێگری بەڕێوبەری کەناڵی (ئێن ئاڕ تی) لەگەڵ دانا ساڵح ڕۆژنامەنووسی دیار لە ژووری ھەواڵی کەناڵی ئێن ئاڕ تی بەھۆی گۆڕانکاری لە سیاسەتی کەناڵەکە و دروستبوونی گرووپەکەی شاسوار عەبدولواحید، دەست لەکار کێشانەوەی خۆیان لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند.

Back to top button