بۆ ئه‌وه‌ی دوروبیت له‌ نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیداره‌كان ره‌شكه‌ بخۆ

ڕەشکە یەکێکە لەو خۆراکانەی کە وا ناسراوە جگە لە مەرگ چارەسەری زۆربەی نەخۆشییەکان دەکات.

لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە خواردنی دوو گرام ڕەشکە لە ڕۆژێکدا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کلۆکۆز و بەرگری ئەنسۆلین زیاد دەکات و سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەکات، خواردنی ١٠٠ تا ٢٠٠ گرام ڕەشکە لە ڕۆژێکدا و بۆ ماوەی دوو مانگ دەبێتە هۆی دابەزاندنی پەستانی خوێن و گەیشتن بە دۆخی ئاسایی سووڕی خوێن.

بەهۆی بوونی ماددەی تیمۆکینۆن لە ڕەشکەدا دەتوانێت لەش لەژەهراویبوون بپارێزێت و هەروەها یارمەتی هەرسی خۆراکیش دەدات.

لێرەدا کۆمەڵێک سوودی تری خواردنی ڕەشکە دەخەینە ڕوو:

١- ڕێگری لە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک دەکات.

٢- گورچیلە لە زیانەکان دەپارێزێت.

٣- ڕێگری لە شەکرە دەکات.

٤- ڕێگری لە ژەهراویبوونی دەماری دەکات.

٥- ڕێگری لە زەهایمەر دەکات.

٦- ڕێگری لە جۆرەکانی شێرپەنجە دەکات وگەشەی خانە شێرپەنجەییەکانی مەمک دەوەستێنێت.

٧- خانە شێرپەنجەییەکانی خوێن و جگەر لەناودەبات.

٨- ڕێگری لە هەر زیانێک دەکات بەرامبەر مێشک.

جگە لەم سوودانەی ڕەشکە (ڕەشکە پێغەمبەری خودا بەکاری هێناوە بۆچارەسەری نەخۆشی و چەندین حەدیسی لەسەره)

Back to top button