هه‌واڵێكی خۆش بۆ هانده‌رانی ریال مه‌درید

ئیسکۆی ئەستێرەی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانەی ریاڵ مەدرید گەڕایەوە بۆ راهێنانەکانی یانەکەی و توانی مەشق و راهێنانی بە کۆمەڵ ئەنجام بدات له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی.”

لە کاتی راهێنانەکانی رۆژی سێشەممە 30/1/2018، ئیسکۆ نەیتوانی لەمەشق و راهێنانەکاندا راهێنانی بە کۆمەڵ لەگەڵ هاوڕێکانی بکات و بە جیا راهێنانی ئەنجامدا ئەمەش بەهۆ بوونی ئازارەوە.
بەڵام دوێنێ چوارشەممە یانەی ریاڵ مەدرید دەستی بە ئامادەکارییەکانی بۆ رووبەڕووبونەوەی یانەی لیڤانتی لە خولی ئیسپانیا کردەوەو پێگەی رەسمی ئەو یانەیەش بڵاوی کردۆتەوە.” كه‌ ئیسکۆ توانی بە بێ هیچ ئازارێک راهێنان لەگەڵ هاوڕێکانی ئەنجام بدات و گەڕاوەتەوەو ئامادە دەبێت بۆ رووبەڕووبونەوەی یانەی لیڤانتی.

هەروەها هەریەکە لە رامۆس و ڤارانیش تەواوی ئامادەکارییەکانیان لەگەڵ هاوڕێکانیان ئەنجامدا.

Back to top button