شێخ جه‌عفه‌ر: یه‌كێتی ئه‌وه‌نده باڵی هه‌یه نازانم ژماره‌یان چه‌نده
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامی مەكەتەبی سیاسی یەكێتی ڕەخنەی توند لە ئەندامانی سەركردایەتی حیزبەكەی دەگرێت كە توانای ڕێكەوتن و بڕیاردانیان نیە و ڕایدەگەیەنێت.” كه یەكێتی ئەوەندە ئاڕساتە و باڵی هەیە بەمشێوەیە بچێتە كۆنگرەوە كێشەكان ئاڵۆزتر دەبن.”
له‌و باره‌وه، (شێخ جەعفەر شێخ مستەفا) لە میانەی لێدوانێكیدا بۆ ڕادیۆی دەنگی ئەمریكا رایگه‌یاندوه.” كه ئەگەر ڕێكەوتنی پێش وەختەی ئەو 40 یا 50 كەسەی سەركردایەتی لەنێوان خۆیاندا نەبێت، ئەگەر بەم دۆخەوە بچنە ناو كۆنگرە نە كۆنگرەیان پێدەگیرێت، یان ئەوە كۆنگرەیە كۆنگرەی تێكدان دەبێت نەك كۆنگرەی یەكڕیزیو گەڕانەوەی یەكێتی بۆ گۆڕەپانەكەی ئەو مێژووە سەروەریەی هەیەتی.”
شێخ جەعفەر زیاتر گوتوویه‌تی.” كه من خۆم سەر بەهیچ باڵ و ئاڕاستەیەك نیم، بەڵام لەناو یەكێتیدا هەیە هەر مەجموعە مەجموعە یەكیان گرتووە ئیتر نازانم ئەجێندای یەكگرتنەكەیان چییە؟ بەرژەوەندییە، یا دەسكەوتە نازانم بەخوا”.
شێخ زیاتر باس له نێوخۆی یه‌كێتی ده‌كات و ئه‌وه باسدهكات.” كه ئێمە زۆر حەزمان دەكرد ماڵی مام جەلال بیانتوانیایە یەكێتی ناو یەكێتی بپارێزن، بەڕاستی كە كاك پاڤێلیش هاتەوە گوتی من كوڕە گەورەی مام جەلالم و دەمەوێت وەك مام جەلال یەكێتی ڕێك بخەمەوە ئێمە زۆرمان پێخۆش بوو زۆرمان هاوكاریكرد پێمان وت هەرچیمان لەدەسەڵات بێت یارمەیت دەدەین تا بتوانی یەكێتی یەك بخەیتەوە، بەڵام بەداخەوە نەیتوانی هیچ هەنگاوێك بنێت ئیتر بەداخەوە هۆكاری نەتوانینیشی نەبوونی ئەزمون بوو، یاخود ئەو سیفەتەی تێدا نەبوو بتوانێت وابكات، بەداخەوە نەیتوانی هیچ بكات.”
لە كۆتایدا شێخ جەعفەر دەڵێت.”هیچ باڵێكی ناو یەكێتی هیچی بڕیاری بەدەست نییە، من زۆرم پێ سەیرە جاری واهەیە لەڕاگەیاندنەكانەوە دەبینم دەڵێت یەكێتی وایكرد، یەكێتی وابوو هیچ كەس شتی بەدەست نییە هەركەس قسەی كرد ئەمڕۆ لەناو یەكێتیدا قسەی شەخسی خۆیەتی نەسیاسەتی یەكێتییە نە تەمسیلی یەكێتی دەكات نە ئێمەش و نە كەسوكاری شەهیدان و نە پێشمەرگەش حسابی لەسەر دەكات، كە ئەوە سەركردەیەكی خاوەن بڕیار بێت.”
ناوبراو ئه‌وه‌شی گووتوه.” كه له‌هه‌موو شوێنێك نه‌ك به‌ته‌نها لای یه‌كێتی هه‌وڵی ده‌نگ كڕین ده‌درێت به‌ڵام من پێم سه‌یره ئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆی بفرۆشێت ئه‌وه شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تێتی ده‌فرۆشێت، ئه‌وه‌شی ده‌نگ ده‌كڕێت نازانم چ ئومێدێكی به‌كه‌سێكه كه‌ده‌نگی خۆی ویژدان و ده‌نگی ده‌فرۆشێت و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و میلله‌ته بكات .