له‌ دوو گوندی عه‌فرین 18 سه‌ربازی تورك كوژران

هێزەكانی سوریای دیموكرات له‌ میانه‌ی شه‌ڕ و به‌رگری به‌رده‌وامیان دژ به‌ ئه‌رتشی تورك، رایده‌گه‌ێنن.”كه‌ لە دوو گوندی كانتۆنی عەفرین (18) سەربازی سوپای توركیایان كوشتووە.”

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە بەیاننامەیەكدا بڵاویانكردۆتەوە.” كه‌ هێزەكانیان لە گوندی (بوكێ) لە باكوری شاری عەفرین ئۆپەراسیۆنێكیان ئەنجامداوەو بەهۆیەوە (15) سەربازی توركیا كوژران و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوونە.

پێشتریش هێزەكانی سوریای دیموكرات ئه‌وه‌یان بڵاوكردبووه‌وه‌.” كە هێزەكانیان لە كردەوەیەكی دیكەدا لە گوندی (خەلیل) رووبەڕووی سوپای توركیا بوونەتەوەو لە ئەنجامدا (3) سەرباز كوژراون.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” ماوه‌ی زیاتر له‌ 13 رۆژه‌ هێرشی سوپایی تورك به‌ تانك و زریپۆش و هێزێكی زۆری زه‌مینی به‌ هاوكاری فرۆكه‌ هێرشی سه‌ر شاری عه‌فرینیان له‌ رۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێكردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یانتوانیوه‌ پێشڕه‌وی بكه‌ن و به‌رخودان و به‌رگری به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و زیانه‌كانی سوپای تورك زۆرن و له‌ چاو گه‌وره‌یی هێرشه‌كه‌ و نابه‌رامبه‌ری كورد، له‌ هه‌ژمار نایه‌ت زیانه‌كانیان.

Back to top button