پیلانێکی چوار قۆڵی لە ئارادایە بۆ گۆڕینی سیستەمی سیاسی لە ئێران
عەمید ئەمیر حاجی زادە فەرماندەی هێزە ئاسمانیەکانی سەربە حەرەس سەوری،پیلانێکی چوار قۆڵی دوژمنکارانە بۆ گۆڕینی سیستەمی سیاسی وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات”.
بە پێی وتەکانی حاجی زادە هەریەک لە ئەمریکا،ئیسرائیل،بەریتانیا و سعودیە پیلانیان دژی ئێران داڕشتوەو سعودیە تێچوی پیلانەکە دابین دەکات”.
حاجی زادە دەڵێت پیلانەکە بژاردەی سەربازی نیە بەڵکو لاوازکردنی ئابوریی ئێران و هاوکاری هێزە دوژمنکارانەکانی ئێرانە بۆ دروست کردنی ئارێشەو خۆپیشاندان لەناوخۆی وڵات”.